گرووپێكى چه‌كدارى له ئيدلب دژى رێككه‌وتنى رووسيا و توركيا وه‌ستايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گرووپى ميليشايى (حراس الدين)ى ئيسلامى رێككه‌وتنى رووسيا و توركياى سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئيدلب ره‌تكرده‌وه.
مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره رێككه‌وتن له سنوورى پارێزگاى ئيدلب ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌ك به قوڵى 15 تا 20 كيلۆمه‌تر درووست بكه‌ن و ئه‌و گرووپانه‌ى تيرۆريستن له ده‌سه‌ڵات و چه‌ك داماڵرێن.
گرووپه چه‌كدارييه‌كه داواى له چه‌كدارانى كردووه، هێرش و كرده‌ى سه‌ربازى نوێ له دژى نه‌يارانيان له ناوچه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده (حراس الدين) گرووپێكى سه‌ره‌كى به‌رهه‌ڵستكاران نين له ئيدلب، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌يان ئاماژه‌يه بۆ بوونى ناڕه‌زايه‌تى له ناو به‌رهه‌ڵستكارانى ئيدلب له دژى رێككه‌وتنه‌كه‌ى رووسيا و توركيا.
هه‌فته‌ى رابردوو، له سوچى رووسيا، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن و سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه و هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى ئيدلب گه‌يشتنه رێككه‌وتنێك.
به هۆى رێككه‌وتنه‌كه‌وه، ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب دواخرا.
بڕياره به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه تا 15ى مانگى داهاتوو، ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌ك له سنوورى ئيدلب رابگه‌يه‌نرێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر