ئه‌مه‌ریكا: هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر بنبڕ نه‌كراون
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌رال جۆزیف ده‌نفۆرد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیچ پێشكه‌وتنێك بۆ بنبڕكردن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی و تیرۆر له عێراق و سووریا، به‌دی نه‌كراوه.
جۆزیف ده‌نفۆرد راشیگه‌یاند، هه‌رچه‌نده سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا به‌دیهاتووه له به‌رامبه‌ر داعش له عێراق و سووریا، به‌ڵام ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستای ناوچه‌كه، وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
ده‌نفۆد گوتیشی: "هیچ پێشكه‌وتنێك له چاره‌سه‌ركردن و بنبڕكردنی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان، كه ده‌بنه هۆی توندڕه‌وی و توندوتیژی، له ئارادا نییه".
ده‌نفۆرد له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی گوتی: "ئاسته‌نگه‌كان تا ئێستاش ماون له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان دامه‌زراوه سیاسی، سه‌ربازی، هه‌واڵگرییه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی یاساكان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، به‌ڵام هێشتا كاری زۆر ماون كه ده‌بێت ئه‌نجام بدرێن".
هه‌رچه‌نده له كۆتایی ساڵی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعش و كۆتاییهاتنی شه‌ڕی له عێراق راگه‌یاند، به‌ڵام جموجۆڵ و هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌م وڵاته‌دا ماوه و كۆتاییان نه‌هاتووه.
ئ. م