باشووری کوردستان پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: دەست لە كار دەكێشمەوە

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو: دەست لە كار دەكێشمەوە

K24 - دھۆك

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا كۆتایی ئەم مانگە كێشە ناوخۆییەكان چارەسەر نەكرێن، دەست له‌ كار دەكێشمەوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، عومەر کۆچەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: "لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرسی چارەسەرکردنی قەیرانەکان جیدی نین".

راشیگەیاند: "ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە کێشەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران چارە نەکرێت و پەرلەمانیش کارا نەکرێتەوە، دەست لە کار دەکێشمەوە".

11-SideBarNewsReader