وێنه و ڤيديۆ.. ته‌نيا له مۆسكۆ چاره‌كه مليۆنێك موسڵمان به‌شداريان له نوێژى جه‌ژندا كرد
K24 – هه‌ولێر:
جگه له موسڵمانانى شاره‌كانى ديكه‌ى رووسيا، ته‌نيا له مۆسكۆى پايته‌ختى ئه‌و وڵاته چاره‌كه مليۆنێك هاووڵاتى موسڵمان مه‌راسيمى نوێژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانيان به‌رپاكرد.
زۆرينه‌ى ئه‌و نوێژخوێنانه له مزگه‌وتى گه‌وره‌ى مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
جگه له حه‌ره‌مى مزگه‌وته‌كه، له رێگه گشتييه‌كانيشدا موسڵمانان روويان له رووگه كرد و نوێژيان به‌رپاكرد.
شێخ رواى عه‌ينه‌دين سه‌رۆكى كارگێڕى ئاينى موسڵمانانى رووسيا و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى موفتييه‌كان له‌و وڵاته‌دا وتارى جه‌ژنى پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌يدا، شێخ رواى عه‌ينه‌دين برووسكه‌ى پيرۆزبايى ڤلاديمێر پوتنى سه‌رۆكى رووسيا و ديمترى ميدڤيديڤى سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانڕه‌واى مۆسكۆى پايته‌ختى بۆ ئاماده‌بووان خوێنده‌وه.
له برووسكه‌كه‌يدا پوتن، وێڕاى پيرۆزبايى ستايشى ئه‌و نه‌ريته‌ى موسڵمانانى كردبوو، كه نه‌وه دواى نه‌وه بۆيان ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسى ده‌سته و گرووپ و كۆمه‌ڵه ئيسلامييه‌كانى كردبوو بۆ چالاكييه كۆمه‌ڵايه‌تى و رۆشنبيرى و ده‌ستپێشخه‌رييه خێرخوازييه‌كانيان و پڕۆژه فێرخوازى و رۆشنبيرييه نيشتمانييه‌كانيان، كه خزمه‌تكردن بووه به كۆمه‌ڵگه‌ى رووسى.
سه‌رچاوه: روسيااليوم