ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نایابی كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت
له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان شه‌ممه 4 یاری له كاتژمێر 4:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر چاوه‌ڕوانه.
هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌ی هه‌ولێر به ئامانجی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م میوانداریی هه‌ندرێنی هاوشاری ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ندرێن له قۆناخی یه‌كه‌م به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وای یارییه‌كه، له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه له پیرمام به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی هه‌ولێر هێنا.
یانه‌ی هه‌ندرێن له‌م وه‌رزه به 21 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه و نزیكه له‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی 2010 ـ 2011 دووباره بكاته‌وه كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار ناسناوه‌كه‌ی برده‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر كه هه‌ڵگری 3 ناسناوی خولی نایابه، ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی ناجێگیر تێپه‌ڕێوه و تیپه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م 10 یارییه‌ی له‌م وه‌رزه ئه‌نجامی داوه 3 راهێنه‌ری تاقی كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه یانه‌كه به بارودۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕبكات و به 14 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی خولی نایاب بێت.
له دوایین 6 یاری نێوان ئه‌م دوویانه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یان 2 یاری بردۆته‌وه و 2 یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
زێره‌ڤانی ـ شێروانه
یانه‌ی شێروانه له گه‌رمیانه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی روویكردۆته شاری دهۆك، ئه‌م دوویانه‌یه له قۆناخی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ خاڵه‌كانیان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش كرد.
له دوایین 10 یاری نێوانیان، زێره‌ڤانی 3 یاری بردۆته‌وه و 3 شێروانه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 4 یاریش به‌یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
یانه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه به 16 خاڵ خانه‌ی چواره‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا شێروانه 9 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی دێت و هه‌ڕه‌شه‌ی ماڵئاواییكردنی له خوله‌كه له‌سه‌ره.
زاخۆ ـ برایه‌تی
یانه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، زاخۆ له‌م یارییه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته قورسه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن له یانه‌ی برایه‌تی بكاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناری سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌م له زاخۆ بكاته‌وه.
بارودۆخی ئه‌م دوویانه‌یه له‌م وه‌رزه به ته‌واوه‌تی جیاوازه، یانه‌ی برایه‌تی به 18 خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه و له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ململانێیه‌كی سه‌ختی یانه‌كان ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ به 11 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت و ئامانجی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌یه له خوله‌كه.
ئارارات ـ نه‌ورۆز
یانه‌ی نه‌رۆز له شاری سلێمانییه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئارارات به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌ركه‌وتووه، ئارارات به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، له به‌رامبه‌ردا به ئامانجی یه‌كه‌مین بردنه‌وه له‌م وه‌رزه و مانه‌وه‌ی له خوله‌كه به‌ره‌نگاری یانه‌كه‌ی پیرمام ده‌بێته‌وه.
ئارارات به 19 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی خولی نایاب دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز كه ئه‌م وه‌رزه خراپترین ریكۆردی تۆمار كردووه به 6 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت و بۆ ماڵئاواییكردن له خوله‌كه به‌ربژێری سه‌ره‌كییه.