" لەسەر هه‌موو پۆستەکان رێککەوتنی پێشوەختە کراوە"

دكتۆر به‌شیر ناوی كاندیده‌ كورده‌كانی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ناوی کاندیدە کوردەکان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرا دەکات و دەشڵێت لەسەر هه‌موو پۆستەکان رێککەوتنی پێشوەختە کراوە.

د.بەشیر خەلیل، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 لەبارەی بوونی رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی پەرلەمان رایگەیاند: "هیچ پۆستێک بەبێ تەوافوقی سیاسی یەکلاناکرێتەوە. دەنگدان بە محەمەد حەلبووسی بە رێککەوتنی سیاسی بووە".

لەبارەی کاندیدەکانی کورد و پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د. بەشیر ئاشکرایکرد: " بەگوێرەی رێککەوتنەکان، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان پشکی کوردە، کوردیش جیا لە بەندە سێ کاندیدی دیکەی هەیە کە ئەوانیش د. موسەنا ئەمین، ئەحمەد حاجی رەشید و ئاڵا تاڵابانی یه‌".

دوای هەڵبژاردن محەمەد حەلبووسی بە سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق، بڕیارە جێگری یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت.