وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا: ئه‌مريكا پرۆسه‌ى سياسى سوورياى له‌بار برد

كورديش به‌شێك بوو لێى

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا پرۆسه‌ى سياسى سوورياى له‌ بار برد، كه‌ كورديش به‌شێك بوو لێى.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايشيگه‌ياند، "به‌ هۆى كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه‌ى ئه‌مريكاوه‌ له‌ سووريا، پرۆسه‌ى سياسى له‌بار برا، كه‌ كورديش به‌شێك بوو له‌و پرۆسه‌يه‌".

هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا بڕياريدا ژماره‌يه‌ك له‌ هێزه‌ راوێژكارييه‌كانى له‌ عفرينه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ گردره‌فعه‌ت به‌ مه‌به‌ستى پاراستنى سه‌لامه‌تى گيانيان له‌ مه‌ترسى هێرشه‌ ئاسمانييه‌كانى سوپاى توركيا.

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد.