"سه‌دام حوسێن" فه‌یسبووك و تویته‌ری به خانمه نووسه‌رێكی عێراقی داخست
K24 - هه‌ولێر:
شه‌هد راوی، 23 ساڵ، خانمه نووسه‌رێكی عێراقییه و به‌ر له چه‌ند رۆژێك خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی ئه‌ده‌نبه‌ره، تایبه‌ت به رۆمانێك به‌ناوی "كاتژمێری به‌غدا – ساعة بغداد" پێدرا، به‌ڵام به‌هۆی په‌سنكردنی سه‌ددام حوسێن، فه‌یسبووك و تویته‌ره‌كه‌ی داخست.
به گوێره‌ی وێبسایتی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی سعوودیه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران چوونه‌ته ناو هه‌ژماره‌كانی شه‌هد راوی و پۆسته كۆنه‌كانییان هێناوه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی زۆرییان له‌و خانمه نووسه‌ره گرتووه.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنی له عێراق، پێشتر زۆرێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان و راگه‌یاندنكاران، دووچاری هه‌مان هه‌ڵوێست بوونه و پۆسته كۆنه‌كانییان هێنراوه‌ته ده‌ره‌وه و ره‌خنه‌یان لێگرتووه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، له 14ى شوبات/ فێبرایه‌ری 2011، ئه‌و خانمه نووسه‌ره، راپێكی ميسری سعوودی لوبنانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باس له دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق ده‌كات.
هاوكات له‌گه‌ڵ دانانی لینكه‌كه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی خۆی، نووسیویه‌تی: "راپێكی میسری سعوودی لوبنانی بۆ پاڵه‌وان سه‌ددام حوسین، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له بیری ناكه‌ین و هه‌میشه له یادمانه"، هاوكات به شه‌هید و خۆشه‌ویست وه‌سفیكردووه، ئه‌وه‌ش به‌كارهێنه‌رانی تووڕه كردووه.
نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ره‌خنه‌ی زۆری به‌كارهێنه‌رانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئه‌و خانمه نووسه‌ره ناچار بووه هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كو تویته‌ر و فه‌یسبووك دابخات.