به‌رهه‌م ساڵح داوای ده‌ستپێشخه‌ری نیشتمانی ده‌كات
K24 - سلێمانی:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، داوای به‌رنامه‌یه‌كی گشتگیر و ده‌ستپێخه‌ری نیشتمانی ده‌كات بۆ دۆخی ئێستای كوردستان.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه، كه هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامین، به‌رهه‌م ساڵح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "قه‌یرانه‌كان پێویستییان به ده‌ستپێشخه‌ری نیشتمانی هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستای كوردستان".
هه‌ر چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان بڵاویانكرده‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه "ئه‌م ده‌ره‌نجامانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوو ده‌كه‌نه‌وه و رێكاری یاسایی و سیاسی پێویست ده‌گرنه به‌ر له پێناو گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و پاراستنی ده‌نگی ده‌نگ ده‌رانییان".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، له دوای ئه‌وه هات، كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ش، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان رووی نه‌داوه، ئه‌وه‌ش چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نیگه‌ران كردووه.
ا. م