ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرایه‌وه
K24- نه‌ینه‌وا:
دوای لە كار لادانی پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەكەی، دەرگای خۆ كاندیدكردن بۆ پڕكردنەوەی پۆستەكە والا كراوە، پارتە كوردییەكان ھیچ كاندیدیكیان بۆ پارێزگاری نەینەوا نییە، یەكێتی رایدەگەیەنێت، ناتوانن پۆستەكە پڕ بكەنەوە، پارتیش رایدەگەیەنێت، مەرجیان بۆ پارێزگاری نوێ ھەن و ھەر پارێزگارێك بێ پارتی دابندرێت، سەركەوتوو نابێت.
له‌كاتێكیشدا لایه‌نه كوردییه‌كان له‌و پارێزگایه هیچ كاندیدێكیان بۆ ئه‌و پۆسته نییه، سه‌نگی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌و پارێزگایه ئه‌و نیسابه ته‌واو ناكات كه كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكه‌ن، نەسروڵا سۆرچی، بەرپرسێ مەڵبەندێ 7ی ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ڵێت: له‌كۆی 39 ئه‌ندام، ته‌نیا 3 كورسیمان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ هه‌یه، بۆیه ناتوانین هیچ كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته پێشنیاز بكه‌ین.
وه‌ك ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌گه‌ر نه‌توانن پۆستی پارێزگاریش وه‌بگرن، ده‌توانن له ئاستی خوارتر له پارێزگار خزمه‌ت بكه‌ن.
پارتی دیموكراتی كوردستانیش كه له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌یه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وان مه‌رجیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ئه‌و شاره هه‌یه.
له‌مباره‌یه‌وه عەلی خەلیل، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: پارتی مه‌رجی مۆ پارێزگاری نوێ هه‌یه و هه‌ر پارێزگارێك به‌بێ پارتی بۆ ئه‌و شاره دابنرێت، سه‌ركه‌وتوو نابێت و پارتیش هه‌ڵوه‌ێستێكی توندی ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خنكانی 120 كه‌س له رووداوه‌كه‌ی نغرۆبوونی كه‌شتیێكی گه‌شتیاری له مووسڵ له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنى رۆژی 24ی مارسی ئه‌مساڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له كاره‌كانیان په‌سه‌ند كرد، ئێستاش بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار، ده‌رگای خۆكاندیدكردن به‌ڕووی ئاره‌زوومه‌نداندا كراوه‌ته‌وه.
H.B