ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش له گوندێكى سنوورى داقووق نمايشى هێز ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى زانيارى چه‌ند شاهێدحاڵێك له ئاوايى مه‌نسوورى سه‌ر به گوندى حه‌فت ته‌غارى سنوورى قه‌زاى داقووق، ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌كى زۆر له چه‌كدارانى داعش ده‌ستيان به‌سه‌ر ئاواييه‌كه‌دا گرتووه.
په‌يامنێرى كوردستان24، هێمن ده‌لۆ، له زارى چه‌ند دانيشتوويه‌كى گونده‌كه‌وه رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش به ئۆتۆمبێل له ناو ئاواى مه‌نسوور ده‌سووڕێنه‌وه و ته‌كبير لێده‌ده‌ن.
گوتيشى: به‌شێكى هاووڵاتيانى دانيشتووى گونده‌كه هه‌وڵيانداوه رابكه‌ن و له بازگه‌ى سه‌ر رێگه‌ى داقووق-به‌غدا له لايه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و پۆليسى ئيتيحادييه‌وه رێگريان لێكراوه و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
گوندى حه‌فت ته‌غار، سێ ئاوايى به ناوه‌كانى (مه‌نسوور، عه‌لى، دارا) له خۆ ده‌گرێت و دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هێزه عێراقييه‌كان هيچ پشتێنه‌يه‌كى ئه‌منييان له ناوچه‌كه درووست نه‌كردووه و هێزيان تێياندا جێ‌گير نه‌كردووه.
په‌يامنێرى كوردستان24 باسى له‌وه‌شكرد، ته‌نيا هێزێك له‌وێ بێت، بازگه‌يه‌كى حه‌شدى شه‌عبى و پۆليسى ئيتيحادييه له‌سه‌ر رێگه‌ى داقووق – به‌غدا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئاواييه‌كان له يه‌كدييه‌وه نزيكن و شه‌قامێكى سه‌ره‌كى له يه‌كدييان جياده‌كاته‌وه.
تا ئێستا هيچ زانيارييه‌ك له باره‌ى كرده‌وه‌كانى داعش له ناو ئاوايى مه‌نسوور له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
دانيشتوانى ئه‌و ئاواييانه كوردن و سه‌رجه‌ميان ژماره‌يان 1500 خێزان ده‌بێت. له ئێستادا رووبه‌ڕووى ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوونه‌ته‌وه.
ئ.ر