سعود قه‌حتانی سه‌رپه‌رشتیاری "كوشتنی خاشوقچی" كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سعودی قه‌حتانی، راوێژكاری كۆشكی شاهانه‌ی سعوودیه، كه ئێستا له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، سه‌رپه‌رشتیاری كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌وانه نه‌یاره‌كه‌ی ریازی كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ر له كوژرانی خاشوقچی، سعود قه‌حتانی له رێگه‌ی سكایپه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه و ده‌قی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش كه‌وتووه‌ته ده‌ست ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا.
ئه‌و ئاژانسه كه هه‌واڵه‌كه‌ی له دوو سه‌رچاوه‌ی جیاوازی ئه‌منییه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه، قه‌حتانی له رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌ی ماهیر مه‌تره‌ب، سه‌رۆكی تیمی ئه‌منی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول قسه‌ی له‌گه‌ڵ خاشوقچی كردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، دواتر ماهیر مه‌تره‌ب، جنێوی به خاشوقچی داوه و به ئه‌ندامانی تیمه ئه‌منییه‌كه‌ی گوتووه "بیكوژن و سه‌ره‌كه‌ی بۆ بهێنن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هه‌موو شتێك له باره‌ی كوژرانی خاشوقچییه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیاش، ده‌ستكه‌وتنی گرته‌ی ڤیدیۆیی ورده‌كاری كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌وانه پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه.
ئ. م