كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ كاریگەرییەكانی بارانبارین لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەورو باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی سێشەممە ئەو شەپۆلەی بارانبارینە بەردەوام بێت و لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.