لە رووداوێکی ھاتووچۆدا پێنج کەس گیانيان لەدەستدا

دوو كەسی دیكە برینداربوون

K24 - زاخۆ

لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە سەر رێگاى نێوان قةزايى زاخۆ- دهوك، پێنج كەس گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بە سەختی برینداربون .

رائید ئازاد تاھا، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆى دھۆك بة كوردستان24 راگەياند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە سەر رێگاى دهۆك- زاخۆ، لةنزیك كۆمەڵگەی باوەردێ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل  كە یەكێكیان بارھەڵگر بوو روویدا لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا پێنج کەس گیانی لەدەستدا، یەكێكیان منداڵ بوو لەگەڵ ژنێك وسێ پياو، ھەر لەو رووداوە دوو كەسی دیكە برینداربوون.