نووسەرێکی کورد کۆچی دوایی کرد

خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبییە

K24 – هه‌ولێر:

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، شاعیر، نووسەر و رەخنەگر بەکر پشدەری لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

لە راگەیەندراوێکدا لقی سلێمانی یەکێتی نووسەرانی کورد بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17/04/2019 شاعیر و رەخنەگر ئەبوبەکر ئەحمەد قادر ناسراو بەکر پشدەری بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد .

بەکر پشدەری لە ساڵی 1961 لە ناحیەی هێرۆی سەر بە قەزای پشدەر لەدایک بووە  و دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە.

ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد بووە و ژمارەیەک کتێبی لە بواری هۆنراوە، نووسین و رەخنەی ئەدەبیدا بە چاپ گەیاندووە، هەروەها هەندێک لە هۆنراوەکانی لە لایەن گۆرانیبێژانەوە کراون بە گۆرانی.

‌H.J