وه‌زاره‌تی ناوخۆ 72 كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆی راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری هاتوچۆی له 72 كاتژمێر ده‌دات و رۆژانی جه‌ژنیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت.
بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: تا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كار به به‌یانی ژماره (34) ده‌كرێت.
دووه‌م: له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ ماوه‌ی (72) كاتژمێر قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری هاتوچۆیه. سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.
سێیه‌م: هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی رێگه‌پێدانیان هه‌بووه له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن بۆ ماوه‌ی (72) كاتژمێر داده‌خرێن.
چواره‌م: هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه ته‌ندرووستییه‌كان رێگه‌پێدراوون.
پێنجه‌م: له 20ی ئایار تا 1ی حوزه‌یران هاتوچۆی نێوان هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق قه‌ده‌غه‌یه.
شه‌شه‌م: له 22ی ئایار تا 27ی ئایار سیستمی رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی راده‌گیرێت.
هه‌فته‌م: ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان به رووی گه‌شتیاراندا داده‌خرێن.
هه‌شته‌م: ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
نۆیه‌م: پارێزگا و ئیداره‌كان رێكاری پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌یانه ده‌گرنه به‌ر.
ده‌یه‌م: ئه‌م به‌یانه له كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 18ی ئایار جێبه‌جێ ده‌كرێت.