دابه‌شكردنی مووچه لە پشووی یەكی موحەرەمدا به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی دارایی له پشووی یه‌كی موحه‌ره‌مدا له دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌مه 21/9 ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی موحه‌ره‌م و پشووی فه‌رمی ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه، دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشووتر وه‌زاره‌تی دارایی خشتیه‌كی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 7 راگه‌یاندبوو، به‌پێش خشته‌كه‌ش مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌رۆژی پێنجشه‌مه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م رۆژه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ری ساڵی كۆچی، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ و سبەی 19 و 20/9/ 2017 ، مووچه‌ی مانگى (7)ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
ھەروەھا رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 2017/9/21، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى (7) ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت.