هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌سه‌ده به چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیه‌وه گه‌یشته شاری عه‌فرین
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، ئه‌مڕۆ كاروانێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده، كه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه هاتوون، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا به‌ناوی "چڵه زه‌یتوون"، گه‌یشتنه شاری عه‌فرین.
ئه‌و كه‌ناڵه بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به یاوه‌ری دوو ئۆتۆمۆبیلی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتنه شاری عه‌فرین.
به‌ر له دوو رۆژ، ئه‌بو عومه‌ر ئیدلبی، وته‌بێژی ئه‌و گروپانه‌ی هه‌سه‌ده، كه له‌شه‌ڕی دژ به داعش به‌شداربوون، رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان به‌ره‌و عه‌فه‌رین ده‌ستیان به جووڵه كردووه و، زیاتر له 1700 جه‌نگاوه‌ر، كه له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له ره‌ققه، دێر زوور و حه‌سه‌كه شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتوون، بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ببنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن و ناویان له‌خۆ ناوه "سوپای سووریای ئازاد"، كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌ی جندرێسیان راگه‌یاند.
H.B