نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا باسی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به پێویستی ده‌زانن ئه‌و ئارامییه‌ی دوای گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بووه، زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختییان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، زیاتر په‌ره به ئارامییه‌كان بدرێت، تاكو زه‌مینه بۆ گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كۆی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، بڕه‌خسێنرێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌ت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/1/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی جێگره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان كۆبوونه‌ته‌وه و تیایدا باس له دوا هه‌نگاوه‌كان و پێكهێنانی لیژنه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه و سه‌ردانیان بۆ به‌غدا و پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا كرا.
هه‌روه‌ها جه‌خت له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراقدا كرایه‌وه و هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ هه‌وڵه‌كان چڕتر بكرێنه‌وه تاكو هه‌نگاوی زیاتر به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێن.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌ت، تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و بارودۆخی كوردستان و هه‌ڵبژاردن و كار و چالاكی و پلانی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاوازه‌كاندا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسكراوه.
ا. م