باشووری کوردستان فازڵ میرانی: پڕۆژەی یەكلایەنەمان نییە ئەفكارەكان كۆدەكەینەوە

فازڵ میرانی: پڕۆژەی یەكلایەنەمان نییە ئەفكارەكان كۆدەكەینەوە

K24 – ھەولێر

كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی چارەسەری دۆخی ھەرێی كوردستان كۆتایی ھات و فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: "پڕۆژەی یەكلانەمان نییە، ئێمە ھاتووین ئەفكارەكان كۆبكەینەوە".

فازڵ میرانی گوتیشی: "سەردانی ھەموو لایەنەكان دەكەین و دەمانەوێت سیغەیەك بدۆزینەوە و پڕۆژەیەكی ھەمەلایەنە پێك بھێنین".

كاوە مەحموود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان گوتی: "دەستپێشخەریەك ھەیە بۆ ئەوەی ببێت بە پڕۆژەیەك پێویستی بە میكانیزم ھەیە".

راشیگەیاند: "ھاتنی شاندی پارتی و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكان، مانای ئەوەیە كە گوێ دەگرن و دەیانەوێت پڕۆژەیەكی راستەقینە دروست بكەن، بۆیە ئەو گوێگرتنەی شاندی پارتی دەیكات مەسەلەیەكی گرنگە، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەكان بیروبۆچوونی خۆیان پێشكەشی پارتی بكەن، بۆ ئەوەی لە دواییدا ھەموو لایەنەكان بە یەكەوە بتوانن میكانیزمێك دروست بكەن، دەستپێشخەرییەكە ببێت بە پڕۆژەیەك بۆ چارەسەر".

11-SideBarNewsReader