سەرۆك بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە كوڕی سەماحەتی سیستانی دەكات

هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ هەینی 17ـی 1ـی 2020 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین لە باری تەندروستیی ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سەید عەلی سیستانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەید محەمەد ڕەزا كوڕی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی كرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی هەواڵی تەندروستیی سەماحەتی سەید سیستانی پرسی و هیوای تەندروستیی باشتر و چاكبوونەوەی بۆ خواست.