سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك نه‌خۆشییه‌كانی عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا ده‌كات، كه به‌هۆی به‌ساڵاچوونی به‌ده‌ست دوو نه‌خۆشی درێژخانه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی "عین العراق"ـی راگه‌یاندووه، "له‌دیاترین ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تووشی عه‌بدولمه‌هدی بوونه، فشاری خوێن و شه‌كره‌یه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیران هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كانی زیاد بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی 74 ساڵه و جووڵه‌ی جه‌سته‌یی كه‌مه، بۆیه كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی به‌رۆكیان گرتووه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "جگه له نه‌خۆشییه‌كانی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره، كه دوو نه‌خۆشی درێژخایه‌نن، عه‌بدولمه‌هدی تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ش بووه‌ته‌وه".
H.B