"پیاوه دره‌ختییه‌كه"ـی عێراق كۆچی دوایی كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه به "پیاوی ده‌رخت" ناوده‌برا له شارۆچكه‌ی خالیدییه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به جه‌سته‌یدا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیاكانی عێراقی گوتووه: "عومه‌ر خه‌لیفاوی، كه تووشی نه‌خۆشی "به‌داربوون" هاتبوو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به جه‌سته‌یدا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كردووه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "عومه‌ر پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به‌هۆی به‌ڵێنه درۆینه‌كانی به‌رپرسانی عێراقی و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات، به زۆربه‌ی جه‌سته‌یدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و گیانی له ده‌ستداوه".
ئه‌وه له كاتێكدایه له 8/9/2017 دا عیزه‌ت ئه‌لعانی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندرووستی ئه‌نبار رایگه‌یاندبوو كه عومه‌ر له‌سه‌ر خه‌رجیی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ چاره‌سه‌ر نێردراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
نه‌خۆشی "به‌داربوون" نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه له عێراق و عومه‌ر یه‌كه‌م كه‌س بووه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ببێت.