كورتھێنانی بوودجەی عێراق دەگاتە 48 ترلیۆن دینار

"كورتھێنانی زۆر گەورە لە پڕۆژە بوودجە ھەیە"

K24 - ھەولێر

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێكڕای كورتھێنان لە پڕۆژە بوودجەی گشتی ئەمساڵدا دەگاتە 48 ترلیۆن دینار.

ماجیدە ئەلتەمیمی، پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو كورتھێنانەی كە لە پڕۆژە بوودجەی عێراقدا ھەیە بۆ ئەمساڵ زۆر گەورەیە، بەجۆرێك دەگاتە نزیكەی 48 ترلیۆن دینار، ئەوەش بە ھۆكاری سەرەكی دادەنرێت كە تاوەكو ئێستا پڕۆژە بوودجەكە نەنێردراوەتە پەرلەمانەوە".

ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەشدا، كە حكومەتی داھاتوو لە ھەوڵدایە كە چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی ئەو كورتھێنانە لە پڕۆژە بوودجەی 2020دا بخاتە ئەستۆی سەرۆكی وەزیرانی راسپێردراوە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی  وەرگرێت و قورساییەكان لەسەر شانی خۆی لابدات.

 روونیشیكردەوە، دەبووایە لە 15ی تشرینی یەكەمەوە پڕۆژە بوودجەكە لەبەردەم پەرلەمان ئامادەبێت.

ھ.م