"داوا له نێیمار ده‌كات به‌په‌له په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات"
ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید (خۆزێ ماریا گووتی) له لێدوانێكدا داوا له نێیمار ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شایانه بكات و وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بدره‌وشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 22 شووباتی 2018، ماریا گووتی راهێنه‌ری تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوا له نێیمار دا سیلڤا ده‌كات له پێناو گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانی رووبكاته یانه‌ی ریال مه‌درید.
ماریا گووتی، ده‌شڵێت: پێشتر ریال مه‌درید داوای نێیماری كرد بوو، دڵنیام له هاوینی داهاتووش فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌رازیلییه ده‌چێته‌وه سه‌رهێڵ، بۆیه داوا ده‌كه‌م نێیمار پێشوازی له ئۆفه‌ره‌كانی پێرێز بكات و ئه‌زموونێكی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه تاقی بكاته‌وه.
ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یانه‌ی ریال مه‌درید له ڕووی ناسناوی به كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سیش باشترین شوێنه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان.
ده‌شڵێت: راسته ئێستا نێیمار له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك پاریس سانجێرمان یاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌نگاوێكی گه‌وره‌تر بهاوژێت و پێشكه‌وێت ته‌نیا یه‌ك بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه، ئه‌ویش پۆشینی دریسی ریال مه‌دریده، ئه‌وكات ده‌توانێت هه‌موو شتێك بباته‌وه.