مێسی لە گۆڵدروستکردنیش لە مێژوودا یەکەمە

بووە خاوەنی زۆرترین ئەسیست لە مێژووی لالیگا

لیۆنێل مێسی لە گۆڵدروستکردنیش ریکۆرد دەشکێنێت و بەو ئەسیستەی لە بەرامبەر ئیبار دای، بووە خاوەنی زۆرترین ئەسیست لە مێژووی لالیگا.

دوای ئەوەی لە گەڕی بیست و چوارەمی لالیگا لە یاریی بەرامبەر ئیبار مێسی ئەسیستێکی بۆ لویس سوارێزی هاوڕێی دا، لیۆ ژمارەی ئەسیستەکانی لە مێژووی لالیگا گەیاندە 147 ئەسیست، بەمەش ریکۆردی میشێلی یاریزانی پێشووی ریال مەدریدی هاوتاکردەوە و بووە خاوەنی زۆرترین ئەسیست لە مێژووی لالیگا، کە جگە لەوە لیۆ بە تۆمارکردن 396 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی خولەکەشە.

لیۆ جگە لەوەی لەسەر ئاستی مێژوو زۆرترین گۆڵ و ئەسیستی هەیە، لەم وەرزەش زۆرترین ئەسیست و گۆڵی هەیە و بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و بە 11 ئەسیستیش خاوەنی زۆرترین ئەسیستی ئەم وەرزەی خولەکەیە.

ریکۆردەکانی مێسی لە لالیگا
ریکۆردەکانی مێسی لە لالیگا