كریستیانۆ: خۆم بڕیار ده‌ده‌م به‌شداری كام یاری بكه‌م یان پشوو وه‌ربگرم
دوای شكسته‌كه‌ی یوڤێنتۆس له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی یه‌نگ بۆیزی سویسرا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ نیگه‌رانی خۆی له ئه‌نجامه‌كه ده‌ربڕی، ده‌شڵێت: بۆ سه‌ركه‌وتن هاتبووینه سویسرا، به‌ڵام به شكسته‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به یانه‌ی یه‌نگ بۆیز دۆڕا، به‌ڵام یانه‌ی خانمه پیره‌كه به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی بۆ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه له‌و یارییه به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداریی له یارییه‌كه كرد و هیچ گۆڵێكیشی تۆمار نه‌كرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: داوای لێبوردن له هانده‌رانمان ده‌كه‌ین، نیگه‌رانم چونكه له‌و یارییه‌دا به‌ختم نه‌بوو، به‌تایبه‌تی له گێمی یه‌كه‌م كه نزیك بووم له‌وه‌ی زیاتر له گۆڵێك تۆمار بكه‌م، ئه‌گه‌ر گۆڵێكم كردبا ئه‌نجامه‌كه پێچه‌وانه ده‌بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌متوانی سه‌ركه‌وتوو بم، سرووشتی تۆپی پێش به‌مجۆره‌یه.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: پێویسته دڵخۆش بین، چونكه ئێمه به سه‌ربه‌زی و به یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بۆ قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتووین.
ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه گوتیشی: له ڕووی ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌وه له دۆخێكی باشدام، خۆم بڕیار ده‌ده‌م له كام یاری پشوو وه‌ربگرم و له كام یاری به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام راوێژ به ئالێگری ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت پلانه‌كانی ئالێگری له نێو یاریگه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌م.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: پێویسته شكسته‌كه‌مان له‌بیر بكه‌ین و خۆمان بۆ یاری دێربی تۆرینۆ ئاماده بكه‌ین كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت، پاشان بیر له یاری لوتكه‌ی جامی سووپه‌ری ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان بكه‌ینه‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تێپه‌ڕكردنی 9 وه‌رز له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له هاوینی رابردوو به 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، له‌گه‌ڵ یانه‌ی خانمه پیره‌كه له كۆی 20 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 11 گۆڵ و 8 ئاسیستی تۆمار كردووه.