ئێران راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا ده‌گه‌يه‌نێته ئيسرائيل
K24 – هه‌ولێر:
بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئێران و مه‌ترسييه‌كانى بۆ سه‌ر ئيسرائيل له خاكى سووريادا، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا جۆن بۆڵتن گه‌يشته ئيسرائيل.
سه‌ردانه‌كه‌ى بۆڵتن بۆ ئيسرائيل به يه‌كه‌م سه‌ردانى داده‌نرێت له‌و كاته‌وه‌ى له مانگى ئازار/ مارسى رابردوودا پۆستى راوێژكارى وه‌رگرتووه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، بۆڵتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيسرائيل، بنيامين ناتانياهۆ كۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕياره وه‌زيرى به‌رگرى ئيسرائيل ئه‌يگدور ليبرمان ببينێت و هه‌دوولا باسى ئه‌و مه‌ترسيانه بكه‌ن، كه ئێران له سوورياى درووست كردوون.
ئيسرائيل بڕواى وايه بوونى ئێران له خاكى سووريادا مه‌ترسييه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر