نزیكه‌ی 30 گێگابایت زانیاری له باره‌ی فڕۆكه‌ی F-35 دزه‌ی پێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
گرووپێكی هاكه‌ری نادیار، نزیكه‌ی 30 گێگابایت زانیاری و داتای فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35 و فڕۆكه‌ی چاودێری P-8 Poseidon و بۆمبی جۆری JDAM و كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا، دزه‌پێده‌كه‌ن.
كریستۆفه‌ر پاین، وه‌زیری پیشه‌سازی به‌رگری ئوسترالیا له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABCى رایگه‌یاند، هاكه‌ره‌كان زانیارییه‌كانییان له كۆمپوته‌ره‌كانی كۆمپانیا تایبه‌نده‌كانی ئه‌و بواره بردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوی هیچ یه‌كێك له كۆمپانیاكان نه‌كردووه.
بردنی ئه‌و گورزه زۆره‌ی زانیاری له باره‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له ته‌ممووزی ساڵی 2016 روویداوه، به‌ڵام ئێستا هه‌واڵه‌كه راگه‌یه‌ندراوه.
به‌رپرسێكی ئوسترالیش ئاماژه به‌وه ده‌كات، زانیارییه دزراوه‌كان نهێنی نین و ماوه‌یه‌كی زۆره كۆمپانیا ئوسترالییه‌كان له گرێبه‌سته‌كانییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری كاری پێده‌كه‌ن.
به‌رپرسه ئوسترالییه‌كه روونیشی ده‌كاته‌وه، زانیارییه دزراوه‌كان خاسیه‌تی بازرگانییان هه‌یه و ئاسایین نه‌ك سه‌ربازی و به‌رگری.
تا ئێستاش ئه‌و كه‌سانه دیارینه‌كراون كه له پشته‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌ن، ناوه‌ندی ئوسترالی بۆ ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی (ACSC)ی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و كاته‌دا هیچ ورده‌كاری و زانیارییه‌كی دیكه له باره‌ی رووداوه‌كه ئاشكرا ناكه‌ن.