هۆكاری بڕینی كاره‌بای چاڤیلاندی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به بڕینی كاره‌با چاڤیلاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه و، تێیدا هۆكاره‌كان بۆ بڕینی كاره‌بای چاڤیلاند ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیه:
بۆچی كاره‌بای چاڤی لاند بڕا ؟
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و سه‌باره‌ت به بڕینی كاره‌با پرۆژه‌ی چاڤی لاند پێمان باشبوو چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بده‌ین و راستییه‌كان بۆ رای گشتی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار روونبكه‌ینه‌وه:
1- كۆی هاوبه‌شی كاره‌با له‌سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر له(561,384) هاوبه‌شی كاره‌بایه‌و له‌و ژماره‌ی هاوبه‌شانه‌ش (64,766) هاوبه‌شی بازرگانی هه‌یه.
2- سه‌باره‌ت به‌قه‌رزی بازرگانی له‌سنووری پارێزگای سلێمانی بریتیه له (13,393,763,546) دینار .
4- سه‌باره‌ت به‌كۆمپانیای چاڤی لاند له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی پاره‌ی كاره‌بای پرۆژه‌كه‌و نه‌دانی، كاره‌بای پرۆژه‌كه بڕدراوه‌و كۆمپانیای چاڤی لاند له30/4/2014-ه‌وه هاوبه‌شی كاره‌بای كردووه‌و تاوه‌كو 31/7/2015 ته‌نها بڕی (...,56,160) دیناریان ته‌سلیم كردووه‌ك له‌به‌رواری 16/12/2015 و له‌وه به‌دواوه تا 30/4/2017 بڕی (445,645,500) دینار قه‌رزار بووه.
5- به‌رواری 22/8/2017 نوێنه‌ری كۆمپانیای چاڤیلاند به‌ناوی (دابان ئه‌حمه‌د به‌كر) كه داوای كردبوو ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له‌سه‌ریانه بۆیان بكرێت به‌قیست، كه تاوه‌كو 31/12/2016 بڕه‌كه‌ی (384,805,500) دینار بوو، به‌ره‌زامه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌با بۆیان كراوه به‌قیست به(8) قیستی مانگانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رفیاته‌ی كه له‌هه‌موو خولێكی خوێندنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كاندا بۆیان دێته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو پابه‌ندی ئه‌و قیستانه‌ش نه‌بوون بۆیه دوای ئه‌وه‌ش پاره‌ی كاره‌باكه‌یان تا30/4/2017 بوو به(445,645,500) دینار به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بوون به‌قیسته‌كانه‌وه.
6- به‌پێی نووسراوی ژماره (6436) له 26/10/2017 كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌وه ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی و كۆمپانیای شاری یاری چاڤیلاند كراوه به‌مه‌به‌ستی ته‌سلیم كردنی پاره‌ی قه‌رزی كاره‌باكه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ی (10) رۆژدا پاره‌كه ته‌سلیم نه‌كه‌ن كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت هه‌ر بۆیه دوای ته‌واو بوونی ئه‌و واده‌یه‌ش به‌نووسراوی ژماره (6855) له‌به‌رواری 8/11/2017 كه ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی كراوه بۆ بڕینی كاره‌بای چاڤیلاند.
7- بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك چه‌ندین شوێنی بازرگانی و پیشه‌سازی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزی كاره‌با له‌سه‌ریان نووسراوی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ نێردراوه‌و به‌شێكیان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونیان كاره‌باكه‌یان بڕدراوه تا ئه‌وكاته‌ی پاره‌كه‌یان ته‌سلیم كردووه‌و به‌به‌رده‌وامیش به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ قه‌رزه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانیان و لێیان وه‌رده‌گیرێته به‌تایبه‌تى ئه‌و قه‌رزانه‌ى ساڵى 2016 .
8- هه‌روه‌ك چۆن پێدانی كاره‌بای نیشتمانی له‌ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیدا به‌هه‌مان شێوه‌ش كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌ئه‌ستۆی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ماندایه، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی به‌شێك له‌پێداویستییه ته‌كنیكیه‌كانی كاره‌با حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه به‌رێژه‌ی (10%)ی داهاتی كاره‌با بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونى هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى بودجه بۆ چاكسازیی تۆڕه‌كانى كاره‌با و محه‌ویله‌ى كاره‌با، بۆیه به‌پێویستمانزانی كه ئه‌و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ی كه له‌لای هاوبه‌شانی بازرگانی و پیشه‌سازییه وه‌ربگیرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانیان ،بكرێت به‌داهاتى كاره‌با.
راگه‌یاندنی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی