دهمیرتاش چهند نهێنییهكی سهردهمی پرۆسهی ئاشتی له بهردهم دادگا ئاشكرا دهكات
K24- ههولێر:
سەڵاحەدین دەمیرتاش رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی پەكەكە دەستبەرداری چەك بێت، چەندین جار سهردانی قهندیلی كردووه و لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە گفتوگۆی كردووە.
ئەمرۆ لهكاتی دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە، كه لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، لە بەردەم دادگا دەمیرتاش ئاشكرای كرد، لە سەردەمی پرۆسەی ئاشتی چەندین جار سەردانی قەندیلی كردووە و داوای لە بهرپرسانی پەكەكە كردووە، چەك دانێت، لەو پێناوەشدا چەندین كاتژمێر مشتومڕی لەگەڵ بەرپرسانی پەكەكە كردووە، بەڵام بەرپرسانی پەكەكە بە بیانووی فشارەكانی حكوومەتی توركیا بۆ سەر سیاسەتی سڤیل و دیموكراتیك، داواكەیان رەتكردووەتەوە.
دەمیرتاش ئاماژە بەوەش دەكات، حكوومەتی توركیا بە فشارەكانی دژی ھەدەپە و بە لێزانی و ناراستەوخۆ پەیامی بۆ پەكەكە دەنارد، بۆ ئەوەی دەستبەرداری چەك نەبێت.
H.B