تیلرسن هه‌واڵی دوورخستنه‌وه‌كه‌ی له ئاوده‌ستدا بیستووه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی The Daily Beastـی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا نوسیوویه‌تی، جۆن كیلی، سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی، كه‌وتووه‌ته هه‌ڵوێستێكی سه‌خت و ناخۆشه‌وه كاتێك ناچاریان كردووه، هه‌واڵی له‌سه‌ر كار لادانی به ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵێت، به‌ڵام ئه‌وكاته تیلرسن له ئاوده‌ست بووه.
رۆژی هه‌ینی 16/3/2018 رۆژنامه‌وانه‌كان له كۆشكی سپی كۆببوونه‌وه، ئه‌وكاته كیلی بڕیاریدا ئه‌وه‌ی له پشت په‌رده روویداوه بیڵێت و به‌شداری بكات، به‌ڵام تووشی شپرزه‌یی بوو كاتێك چیرۆكی تیلرسنی گێرایه‌وه كه له كاتی له كارلادانی له ئاوده‌ست بووه.
رۆژنامه‌وانه‌كان له به‌رپرسه‌كانی كۆشكی سپی كۆببوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ كیلی بكه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌وه ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌یان بۆ ساغبیته‌وه كه له باره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانبه‌ره ئیدارییه‌كانی كۆشكی سپی كه‌وتبووه به‌رباس. هه‌ر چه‌نده په‌یامنێری ده‌یلی بیست ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بووه، به‌ڵام له 3 سه‌رچاوه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆ ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سێ سه‌رچاوه‌یه، كیلی باسی ئه‌و هه‌ڵوێسته ناخۆشه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ تیلرسن، كاتێك هه‌واڵی له‌سه‌ر كار لادانی پێگوتووه، به‌ڵام له ده‌ره‌نجامی راگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه ناخۆشتر ئه‌و شوێنه بووه كه گفتوگۆكه‌یان تێدا كردووه، چونكه تیلرسن له ئاوده‌ست بووه.
جۆن كیلی به میدیاكانی گوتووه: "تیلرسن له كاتی گه‌شته دیپلۆماسییه‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا، گه‌ده‌ی تووشی به‌كتریایه‌ك بووه‌و له‌و كاته‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی پێگوتووه ئه‌و له ئاوده‌ستدا بووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كیلی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه هه‌وڵیداوه تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌و پاڵپشتی كردووه‌و به بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانیشی تووڕه بووه.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌نای برده‌وه به‌ر تویته‌ر و رایگه‌یاند: "ریكس تیلرسن له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌و له جێگه‌ی ئه‌و مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كرێته وه‌زیری ده‌ره‌وه".