خاڵێكی سنووری نێوان عێراق و سووریا دهبێته شوێنی دزهكردنی چهكدارانی داعش
K24 - بهغدا:
سەر سنووری سووریا – عێراق، له پارێزگای مووسڵ، دەرچەیەکی دزەکردنی ھاتووچۆ و جموجۆڵە نەخوازراوەکانی چەکدارانی داعشە، کە دواجار دەچنە شنگال و تەلعەفر و شەرگات، تا دەگەنە حەویجە و بە تەواوەتی بڵاودەبنەوە لە ناوچە سوونە نشینەکان.
ئەندامێکی لێژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: "سوپای عێراقی وەک پێویست ئەو دەروازە سنوورییەی کۆنترۆڵ نەکردووە و رێگەش بە ھێزەکانی پێشمەرگە نادەن کە ھەمەھەنگیان بکەن".
ناسڕ ھەرکی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق پارتی دهڵێت: "تا ئێستا هێزهكانی عێراق نهیتوانیوه سنوورهكه به تهواوهتی كۆنتڕۆڵ بكات، ئهو هێزهش لهوێیه پێداویستی تهواویان بۆ دابین نهكراوه، ئهوهش هۆكارێكی بۆ دزهكردنیان و ئهو خاڵهیان قۆستووهتهوه".
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، ژمارەی ئەو داعشانەی کە لە سووریاوە بە ئاسانی دەچنە عێراق دەگەنە 5 تا 21 ھەزار چەکدار، لایەنە شیعییەکانیش پێیانوایە، ئەمەریکا بۆ مانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق لێدوانی لەو جۆرە دەدەن.
حەسەن سالم, ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق عەسائبی ئەھلی ھەق, گوتی: "".
لە بارەی لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە دەڵێت لە سەرووی پێنج ھەزار چەکداری داعش ھاتووچۆ دەکەن لە نێوان سووریا و عێراق، من پێیان دەڵیم ئەم کاروانەی داعش لە کوێیە و ئەی بۆ گەمارۆیان نادەن، بە تایبەت ئەمەریکا بەو ھەموو پێشکەوتنەوە لە رووی تەکنەلۆجی و فڕۆکەی سەربازیيەوە ئەی بۆ لە ناویان نابەن، بهڵام دیارە ئەمە تەنھا ئامانجیان درێژەدانە بە مانەوەیان لە عێراق".
ھەرچەنە دوای سێ ساڵ لە داگیرکردنی چەند پارێزگا و ناوچەیەکی عێراق لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، له ساڵی 2017 سەرۆکوەزیرانی پێشوو سەرکەوتنی بەسەریاندا راگەیاند، بەڵام تاکو ئێستا ئەو گروزپە تیرۆرستيیە مەترسیان لە سەر عێراق ماوە و حکوومەتیش نایشارێتەوە کە چەکدارەکانی داعش کەم و زۆر لە جموجۆڵیان ھەیە.
ئ. م