گه‌نجه دیكتاتۆره‌كه به ئاواتی خۆی گه‌یشت
K24 - هه‌ولێر:
پیۆنگ یانگ ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 22/5/2017 رایگه‌یاند" تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوویان بۆ مووشه‌كی بالیستی مامناوه‌ند ئه‌نجامداوه و به شێوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوو بووه، ئێستا ئاماده‌یه له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا به‌كاربهێنرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی كگردووه و ره‌زامه‌ندیشی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمه‌كانی ئه‌و چه‌كه ده‌ربڕیوه".
ئه‌و مووشه‌كه‌ی تاقیكرایه‌وه، له جۆری "بۆكگوكسونگ"ـه و كۆپییه زه‌مینییه‌كه‌ی ئه‌و جۆره مووشه‌كه‌یه كه به رێگای ژێر ئاوییه‌كان ده‌ته‌قێنرێت و به‌هۆی سووته‌مه‌نییه‌كی تایبه‌ته‌وه خێرا گڕ ده‌گرێت.
ئاژانسه كۆرییه‌كه له زاری سه‌رۆكی كۆریای باكووره‌وه گوتوویه‌تی" سه‌رۆك كیم جۆنگ ئون، داوای به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره مووشه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی خێرا و به‌ر‌فراوان كردووه‌و پێی وایه، له ئاست ئه‌و خواسته‌یه كه ده‌یانویست پێی بگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ستراتیژی كۆریای باكووری پێ پڕچه‌ك بكرێت".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای كۆریای باشووریش، مووشه‌كه‌كه له هه‌رێمی پیۆنگانی باشوور هه‌ڵدراوه‌و 500 كیلۆمه‌تر رۆیشتووه و پاشان كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریای ژاپۆنه‌وه و ته‌قیوه‌ته‌وه.