ئه‌ستێره‌یه‌كی نوێ به‌ره‌و بارسێلۆنا به‌ڕێككه‌وت
سێرجینیۆ دێست به‌رگریكاری لاوی یانه‌ی ئا‌یاكس ماڵئاوایی له هاوڕێیه‌كانی كردووه و به‌ره‌و بارسێلۆنا بۆ شوێنگره‌وه‌ی سیمیدۆ به‌ڕێككه‌وتووه.
پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا به 25 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ سێرجینیۆی به‌رگریكاری لای راستی یانه‌ی ئا‌یاكس گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو ده‌گاته بارسێلۆنا.
سێرجینیۆی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن ئه‌مریكییه، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا داواكرا، به‌ڵام ئه‌و یاریكردنی بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵبژارد، له‌سه‌ر داوای رۆناڵد كومان بۆ پێكهاته‌ی بارسێلۆنا داوا كراوه و پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی وه‌كو یاریزانی نوێی بارسێلۆنا به میدیاكان بناسێندرێت.
سێرجینیۆ له وڵاتی هۆڵه‌ندا له دایكبووه و له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئا‌یاكس به‌شداریی له 37 یاری كردووه و 2 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.