ساڵڕۆژی فرۆشتنی كه‌ركووكه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى فه‌رمانيان پێ بوو به‌ره‌نگارى له‌شكركێشى سوپا و حه‌شد ببنه‌وه، دواى شه‌كه‌تى و شه‌ونخوونييه‌كى زۆر، حه‌سره‌تيان هه‌ڵده‌كێشا و به به‌رچاوى كامێراكانه‌وه به گريانه‌وه ده‌يانوت "كه‌ركووكيان فرۆشت" و "خيانه‌تيان كرد"، ئێستا كه ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێشتا لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى هه‌مه‌لايه‌ن و بێلايه‌نانه سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنى كه‌ركووك و پاشه‌كشێى هێزى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك نه‌كراوه. ساڵێك تێده‌په‌ڕێت و رۆژ له دواى رۆژ لێكه‌وته و شوێنه‌واره‌كانى "خيانه‌تى" شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر برينى گه‌وره له‌سه‌ر دڵى كه‌ركووكييه‌كان و كوردستان درووست ده‌كات. هێشتا خه‌ڵكى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌يان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، كه هه‌ر به راست "كاڵفام و هه‌رزه‌كار" به‌سه بۆ وه‌سفى ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ى له پشت خيانه‌ته‌كه‌وه بوون، يان پێويسته ئه‌وان رووبه‌ڕووى دادگاى خه‌ڵك بكرێنه‌وه و وه‌ك "خيانه‌تكار" ناويان له مێژووى نوێى كورد تۆمار بكرێت.
هه‌لومه‌رجى بابه‌تييانه‌ى به‌ر له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، به روونى ئه‌وه‌ى به گوێى جيهاندا دا، كه ئه‌وه‌ى ئه‌فسانه‌ى داعشى تێك‌شكاند، هێزى پێشمه‌رگه بوو، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوايه، سوپا و ميليشياكانى حه‌شد نه‌يانده‌توانى هێڵى به‌رگرى داعش له مووسڵ بشكێنن.
هه‌ڵكشانى تواناى لۆجستى پێشمه‌رگه به هۆى ئه‌و يارمه‌تيانه‌ى له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌وه پێى ده‌گه‌يشت و هه‌ڵكشانى تواناى شه‌ڕكردنى به هۆى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى له سێ ساڵى شه‌ڕى دژ به داعش به‌ده‌ستيهێنابوو، ببوه جێى مه‌ترسى به‌غدا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى عێراق هه‌وڵه‌كانى خستبووه گه‌ڕ، تا رێگرى له پڕچه‌ككردنى پێشمه‌رگه بكات و له رووى مادديشه‌وه هيچ هاوكارييه‌كى بۆ پێشمه‌رگه نه‌ده‌نارد.
له رووى ديپلۆماسييه‌وه، هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى گرنگى هه‌ڵهێنابوو. هه‌ولێر و خودى باره‌گاى سه‌رۆك بارزانى له ميحوه‌ره‌كانى شه‌ڕ ببونه وێستگه‌يه‌كى گرنگى سه‌ردان و هاموشۆى ديپلۆماتكارانى بيانى و نوێنه‌رانى وڵاتانى زلهێز به سه‌رۆك كۆمارى وڵاتانيشه‌وه، له‌وانه سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا.
له رووى ئابوورييه‌وه، ئه‌گه‌ر چى له 2014ه‌وه به‌غدا بودجه و موچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى بوو، هاوكات نرخى نه‌وت داشكابوو، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان توانى خۆڕاگر بێت به‌رامبه‌ر به‌و قه‌يرانه داراييه و جومگه گرنگ و هه‌ستياره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تايبه‌تى كه‌رتى ئاسايش و سه‌قامگيرى به پارێزراوى مانه‌وه.
له رووى جوگرافياى سياسييه‌وه، هه‌رێمى كوردستان توانيى بووى قووڵاييه‌كى ستراتيژى بۆ هه‌ولێرى پايته‌خت درووست بكات و هێزى پێشمه‌رگه له رۆژئاواى هه‌ولێره‌وه، سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانييه‌كانى سه‌ر به پارێزگاى مووسڵى رزگار كردبوو، ته‌نانه‌ت گه‌يشتبووه نزيك سه‌نته‌رى پارێزگاكه. له باشووريشه‌وه، كه‌ركووكى به ته‌واوى كۆنترۆڵ كردبوو و هێزى پێشمه‌رگه تا باشوورى شاره‌كه به تايبه‌تى ناوچه كوردستانييه‌كانى باشوورى كه‌ركووكى كۆنترۆڵ كردبوو.
پاشماوه‌ى شه‌ڕى داعش و حه‌ويجه
ئه‌وه‌ى بۆ كورد ببوه جێى مه‌ترسى و به‌رپرس و فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه له باره‌يه‌وه هۆشداريان ده‌دا، به‌جێهێشتنى حه‌ويجه بوو له بن ده‌ستى داعش و په‌لكوتان بوو بۆ كۆنترۆڵكردنى مووسڵ.
شاره‌زا سه‌ربازى و ئه‌منييه‌كانى پێشمه‌رگه دركيان به‌وه كردبوو، مه‌به‌ستى حه‌يده‌ر عه‌بادى له به‌جێهێشتنى حه‌ويجه و رووكردنه مووسڵ هێشتنه‌وه‌ى بيانوويه‌ك بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا به‌ره‌و كه‌ركووك و گۆڕينى هاوسه‌نگى سه‌ربازى له شاره‌كه به پاساوى رزگاركردنى حه‌ويجه.
ريفراندۆم
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كاندا له هه‌رێمى كوردستاندا خواستى سه‌ربه‌خۆيى و ئه‌نجامدانى ريفراندۆم وه‌ك رێگه‌يه‌ك بۆ دياركردنى چاره‌نووسى سياسى هه‌رێم و مانه‌وه له عێراق تا ده‌هات زياتر ده‌بوو، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى به ئاشكرا رايگه‌ياند، كار بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ده‌كات و ده‌يه‌وێت كورد چاره‌نووسى خۆى له‌م سه‌ده نوێيه‌دا به ده‌ستى خۆى بنووسێته‌وه.
بۆ ئاماده‌كارييه‌كانى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، سه‌رۆك بارزانى له ناوخۆى هه‌رێم، ده‌ستيكرد به كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم دامه‌زرا. له ئاستى ده‌ره‌وه‌ش شاندێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ره‌وانه‌ى به‌غدا كران و شاندێكيش به سه‌رۆكايه‌تى خودى سه‌رۆك بارزانى روويان له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان و هۆكاره بابه‌تييه‌كانى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم.
بابه‌تى ريفراندۆم و سه‌ربه‌خۆيى كه سه‌رۆك بارزانى رابه‌رايه‌تى ده‌كرد، له ميدياى جيهانييدا كاردانه‌وه‌ى يه‌كجار زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێنا و بووه پرسى رۆژ و سه‌ره‌كى گه‌شته‌كانى هه‌واڵ و يه‌كه‌مجار بوو به‌و فراوانييه كه‌ناڵ و رۆژنامه و ميدياى وڵاتانى رۆژئاوا و هه‌رێمايه‌تى به‌و جۆره پرسى سه‌ربه‌خۆيى و ريفراندۆم بخه‌نه‌ڕوو، كه هۆشيارييه‌كى گشتيى له رايگشتى وڵاتان سه‌باره‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كورد درووست كرد.
وروژاندنى پرسى سه‌ربه‌خۆيى به نه‌خشه نوێيه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، وڵاتانى دراوسێيشى نيگه‌ران كردبوو، به‌ڵام هه‌موويان كاردانه‌وه‌يان له يه‌ك ئاستدا نه‌بوو. هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌يه بوون، كه چاوه‌ڕوانى كاركانه‌وه‌ى يه‌كدى بكه‌ن.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانى ريفراندۆم
سه‌رۆك بارزانى له ناوخۆى كوردستان هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ى پشتگيرى جه‌ماوه‌رى ده‌ستپێكرد و له سه‌رجه‌م شاره گه‌وره‌كان كه‌رنه‌ڤاڵى گه‌وره‌يى پشتيوانى ئه‌نجامدران و سه‌رۆك بارزانى له وتاره‌كانيدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه ده‌كرده‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا بوو، كه به‌شێكى يه‌كێتى له‌و هه‌وڵانه دڕدۆنگ بوون و گرووپێكيش له سلێمانى داوايان له خه‌ڵك ده‌كرد ده‌نگ نه‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆيى وڵاته‌كه‌يان.
كه‌ركووك و ريفراندۆم
به‌رپرسانى يه‌كێتى له كه‌ركووك به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ى به‌ڵێ و نه‌خێر دابه‌ش ببون. دواين بڕيارى ئيداره‌ى پارێزگاكه، ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه بوو له شاره‌كه. كه به درێژايى مێژوويى لكاندنى ويلايه‌تى مووسڵ به عێراقى عه‌ره‌بييه‌وه ئه‌وه يه‌كه‌م راپرسى سه‌رتاسه‌رى و به‌رفراوان بوو ئه‌نجامبدرێت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى راى كورد سه‌باره‌ت به مانه‌وه له عێراقى عه‌ره‌بيدا. چونكه ئه‌و راپرسييه‌ى له ده‌يه‌ى بيسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان ئه‌نجامى دابوو، سه‌رتاسه‌رى نه‌بوو و ته‌نيا چه‌ند ناوچه‌يه‌كى دياريكراوى ويلايه‌تى مووسڵى گرتبوويه‌وه.
25ى ئه‌يلوول خه‌ڵكى كوردستان چوونه سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و به رێژه‌ى زياتر له 93 له‌سه‌د ده‌نگيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان دا.
به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆم فشاره سياسى و ئابوورييه‌كانى سه‌ر هه‌رێمى كوردستان زياتر بوون. به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له شارى به‌غدا بوونه ده‌مڕاستى نه‌يارانى سه‌ربه‌خۆى كوردستان و ديارترين ئه‌و به‌رپرسانه، ئاڵا تاڵه‌بانى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بوو، كه به‌رده‌وام دژى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌وه‌ستايه‌وه.
كاردانه‌وه‌كان
له عێراقدا رۆژى 27ى ئه‌يلوولى 2017 ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به په‌له كۆبوويه‌وه و ژماره‌يه‌ك بڕيارى له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد. يه‌كێك له‌و بڕيارانه گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان بوو بۆ ژێر كۆنترۆڵى سوپا.
هاوكات حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق ژماره‌يه‌ك بڕيارى بۆ سزادانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد، له سه‌روويانه‌وه داخستنى ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان و راگرتنى گه‌شتى فڕۆكه‌وانى و ده‌روازه سنوورييه‌كان بوو.
جموجۆڵه‌كانى سوپا و حه‌شدى شه‌عبيش به ئاراسته‌ى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانييه رزگاركراوه‌كان ده‌ستپێكرد.
عه‌بادى وه‌ك هه‌وڵێك بۆ مانه‌وه‌ى له پۆستى سه‌رۆكى وه‌زيران و به‌ده‌ستهێنانى پشتيوانى زياتر پرسى دژايه‌تى كورد و خواستى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى كرده يه‌كێك له ئه‌جێنداكانى بانگه‌شه بۆ سه‌ركه‌وتنى له‌و پرۆسه‌يه‌ى هه‌ڵبژاردن كه له دواى حه‌وت مانگ له ريفراندۆم چاوه‌ڕێى ده‌كرد.
له ئاستى هه‌رێمايه‌تى فشاره سياسييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان زياتر بوون و وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى پشتيوانيان بۆ يه‌كپارچه‌يى عێراق و هه‌نگاو و رێككاره‌كانى عه‌بادى له دژى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
له وڵاتانى رۆژئاواشدا، رووى ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر خواستى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان نه‌بوون، بارته‌قاى ئه‌وه‌ى پرسيار و نيگه‌رانييان سه‌باره‌ت به واده‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌كه هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌نجام كۆك بوون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قه‌واره‌يه‌كى سياسى كه له ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى عێراقدا پێناسه‌ى كراوه.
په‌يامى ئه‌مه‌ريكا
يه‌كه‌م نامه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه بوو، كه ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانێكى به‌هێزه و پێويسته ده‌ستوور جێبه‌جێبكرێت. هاوكات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سه‌رنجى ئۆپۆزيسۆنى ناوخۆيشى راكێشا، كه ئه‌مه‌ريكا كار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى ده‌كات و متمانه‌ى پێيان هه‌يه. وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و لايه‌نانه‌ى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت و دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى كاتيان ده‌كرد.
په‌رته‌وازه‌يى يه‌كێتى
كاردانه‌وه ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تييه‌كان هاوكات بوون له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى ئاستى ململانێ ناوخۆييه‌كانى يه‌كێتى، كه وه‌ك ئه‌وه‌ى له ميدياكانى خودى يه‌كێتى و ميدياى كوردى و عێراقييدا ده‌رده‌كه‌وت، به دوو ئاراسته‌ى جيادا خه‌ريكى سياسه‌ت بوون، ئاراسته‌يه‌كى رووى له هه‌ولێر و ئاراسته‌يه‌كيشى رووى له به‌غدا بوو.
يه‌كێتييه‌كان بۆ خۆشيان دۆشداماو بوون و نه‌يانده‌توانى روونى بكه‌نه‌وه، كه چۆن له ئێواره‌يه‌كى دره‌نگى به‌ر له ريفراندۆم بافڵ تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى له رێى فه‌يسبووكه‌وه په‌يامێك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "ريفراندۆم ناكرێت". هه‌ر ئه‌ويش دواى ريفراندۆم نامه‌يه‌كى به زمانى ئينگليزى بڵاوكرده‌وه و تێيدا ئاراسته‌ى خۆى به‌ره‌و به‌غدا يه‌كلا كرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ى دوكان
ئێواره‌ى به‌ر له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر، مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى له دوكان كۆبوونه‌وه. سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. يه‌كێتييه‌كان به‌ڵێنيان دابوو، پابه‌ند ده‌بن به بڕيارى سه‌ركردايه‌تى سياسيى كوردستانه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه دواى ئه‌وه هات، كه له سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه جموجۆڵى سوپا و حه‌شد به‌ره‌و كه‌ركووك به وردى هه‌ستى پێكرابوو.
پێشمه‌رگه و حه‌شد به‌ره‌و رووى يه‌ك بوون
هه‌ر خودى وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری باشووری كه‌ركووك رۆژى 13ى ئۆكتۆبه‌ر له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياندبوو، "هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك به‌پڕچه‌كی وه‌ستاوین".
وه‌ستا ره‌سوڵ راشیگه‌یاندبوو، "دوو هێز به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك وه‌ستاون و كه‌سیان ئه‌وی دیكه‌یانی خۆش ناوێت، پڕیشكێكی بچووك ئاگره‌كه گه‌وره ده‌كات و ئه‌گه‌ر هه‌یه شه‌ڕ دروست بێت له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبیدا".
ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕ له ئان و ساتدا بوو. هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر هێڵى به‌رگرى پێشمه‌رگه تا ده‌هات زياتر ده‌بوون. ئه‌م قسانه‌ى وه‌ستا ره‌سوڵيش دواى ئه‌وه هاتن، كه رۆژێك پێشتر هێزه‌كانى يه‌كێتى به سه‌رپه‌رشتى خودى وه‌ستا ره‌سوڵ چه‌ندين ناوچه‌ى ستراتيژى و هێڵى گرنگى به‌رگرييان بۆ ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى به‌جێهێشتبوو.
پيلانگێڕييه‌ك له ئارادابوو
هۆشدارييه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌ركووك و چاره‌نووسى ره‌وشى سه‌ربازى ناوچه‌كه تا ده‌هات زياتر ده‌بوو، به تايبه‌تى كه شاره‌زايان هۆشداريان له باره‌ى پيلانگێڕييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى دژى كورد ده‌دا. رۆژى 13ى ئۆكتۆبه‌ر، ئازاد جونديانى له ستۆديۆى كوردستان24 گوتى: ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك رووده‌دات، حه‌شدى شه‌عبى نييه، ده‌وڵه‌تى عێراق نييه، ئه‌مه گه‌له‌كۆمه‌كێيه‌كه لانيكه‌م عێراق به وه‌كاله‌تى وڵاتێكى هاوسێ كه سياده‌ى عێراقى له ژێر ده‌سته ئه‌م كارانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتى: عه‌باديش فه‌رمان له شوێنى ديكه وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت پرسيارى ئه‌وه بكه‌ين ئێمه له‌گه‌ڵ كێ دانووستان بكه‌ين، له‌گه‌ڵ عێراق، عه‌بادى، يان مالكى، ياخود سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كان.
زلێهزه‌كان ئاگادار بوون
وڵاتانى زلهێز ئاگادارى ره‌وشه‌كه بوون و رۆژى 14ى ئۆكتۆبه‌ر، په‌يامنێرى كوردستان 24 له باشوورى كه‌ركووك رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و به شێوه‌يه‌كى چڕ فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
پێشتريش، سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئاسايش له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئازاد جه‌بارى رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايگه‌ياندووه، هه‌ر لايه‌نێك په‌لامارى شارى كه‌ركووك بدات، وه‌ڵامى ده‌درێته‌وه و لێى ده‌درێت.
هاوكات هه‌مان رۆژ له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، كه‌مال كه‌ركووكى به‌رپرسى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك رايگه‌ياند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دواى كاتژمێر 12ى شه‌و چه‌كدارانى حه‌شد په‌لامارى پێشمه‌رگه بده‌ن.
پێشمه‌رگه ده‌ستپێشخه‌رى شه‌ڕ نه‌بوو
رۆژى 14ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌مال كه‌ركووكى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، ئێمه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ين كه بۆ شه‌ڕى داعش درووستمان كردبوو، ناكشێينه‌وه و ئه‌وانيش به‌و چه‌كه‌ى بۆ شه‌ڕى داعش وه‌ريانگرتبوو، هاتوون ده‌يانه‌وێت شه‌ڕى پێشمه‌رگه بكه‌ن. سه‌باره‌ت به په‌يامى سه‌رۆك بارزانى، كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: سه‌رۆك بارزانى پێى راگه‌ياندم كه ئێمه ده‌ستپێشخه‌رى نه‌كه‌ين و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێنه سه‌رمان ئێمه به‌رگرى خۆمان بكه‌ين و سڵاو و رێزى هه‌بوو بۆ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان.
فه‌رمانى له‌شكركێشى
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژى 14ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 رايگه‌ياند، هێزەکانی عێراق بە گوێرەی دەستوور دەجووڵێنەوە و بەپێی پلانێکی ئەمنی لە شوێنە دیاریکراوەکان جێگیر دەکرێن.
حەدیسی جەختیکردەوە، حکومەتی عێراق دەیەوێت جارێکی دیکە لەو شوێنانە جێگیر ببێتەوە، کە پێش هاتنی داعش بۆ ناوچەکە تێیدا بوون.
پازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر چى روويدا
رۆژى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، چه‌كدارانى حه‌شد له خورماتوو باره‌گاى كۆميته‌ى يه‌كێتييان سووتاند و به كرده‌وه ده‌ستيان به په‌لاماره‌كانيان كرد بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه.
ئێواره‌ى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى له راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شدا جه‌ختيان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به رێگه‌ى گفتوگۆ كرده‌وه.
هه‌ر هه‌مان رۆژ حكومه‌تى عه‌بادى كوردى به هێنانى چه‌كدارانى په‌كه‌كه بۆ كه‌ركووك تۆمه‌تبار كرد و له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى دايه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌ى عه‌بادى وه‌ك په‌يامێك بۆ توركيا هه‌ژمار كرا به‌و پێيه‌ى توركيا چاوپۆشى له له‌شكركێشييه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌ركووك بكات به بيانووى له‌ناوبردنى په‌كه‌كه له شاره‌كه.
دره‌نگانى شه‌وى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، كوردستان24 بڵاويكرده‌وه، كه ميليشياكانى حه‌شد و سوپا به‌ره‌و كه‌ركووك جوڵه‌يان پێكراوه.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه، نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركووك په‌يامێكى به‌په‌له‌ى بڵاوكرده‌وه و له رێى كوردستان24ه‌وه داواى له خه‌ڵكى كه‌ركووك كرد ئه‌وه‌ى تواناى چه‌ك هه‌ڵگرتنى هه‌يه ئاماده بێت بۆ به‌رگرى له شاره‌كه‌ى.
كات 10:30ى شه‌و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، ميليشياكانى حه‌شد به‌ره‌و كه‌ركووك جوڵه‌يان پێكراوه.
دواى ئه‌و هۆشداريانه هه‌زاران گه‌نجى كه‌ركووك به چه‌كه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كييه‌كانى شاره‌كه.
هاوكات فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى دژى داعش چه‌ند جارێك به ئاسمانى شاره‌كه سووڕانه‌وه.
سه‌رۆك له‌سه‌ر هێڵ بوو
نيوه‌شه‌وى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆك بارزانى وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه چه‌كداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد و تێيدا داواى به‌رگرى له هێزى پێشمه‌رگه كرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، له ده‌ستپێكى رووداوه‌كاندا داواى راگرتنى ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان و شه‌ڕى كرد.
خـــــــــيـــانـــه‌ت
به فه‌رمانى سه‌رووى خۆيان هێزه‌كانى يه‌كێتى پاشه‌كشێيان له سه‌نگه‌ره‌كانيان كرد و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشايى ئه‌و هێزانه، هێزێكى زێڕه‌ڤانى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ جوڵێنرا و خۆبه‌خشه‌كانيش گه‌يشتنه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه. به‌ڵام رێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حه‌شد و سوپا به سه‌رپه‌رشتى قاسم سوله‌يمانى رێگر بوو له سه‌ركه‌وتنى به‌رگرى پێشمه‌رگه.
هێزه‌كانى يه‌كێتى له 12ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به بيانووى تاكتيكى له چه‌ندين قۆڵ و ميحوه‌ره‌وه پاشه‌كشێيان كردبوو. كه فه‌رمانده‌كانيان پاساويان بۆ ده‌هێنايه‌وه و ره‌تيان ده‌كرده‌وه، پاشه‌كشێيان به رێككه‌وتن بووبێت.
ميليشياكانى حه‌شد و سوپا به پێشڕه‌وى هێزه‌كانى يه‌كێتى له رێى ده‌روازه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و ناو شاره‌كه پێشڕه‌وييان ده‌كرد و پشتى زۆرێك له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌يان گرت و ناچار هێزى پێشمه‌رگه بۆ پاراستنى ريزه‌كانى پاشه‌كشه‌ى كرد.
به هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى ميليشياكانى حه‌شد و سوپاوه، ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كوردى كه‌ركووك به‌ره‌و سلێمانى و هه‌ولێر ئاواره بوون.
باره‌گاى سه‌رجه‌م پارته كوردييه‌كان داخرا و هه‌ڵمه‌تێكى چڕ و پڕ بۆ سڕينه‌وه‌ى مۆركى كورديى له كه‌ركووك ده‌ستيپێكرد، كه تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه.
سه‌رۆك بارزانى: پيلانه‌كه زۆر پێش ريفراندۆم دانرابوو
سه‌رۆك بارزانى له وتارێكدا كه دواى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر پێشكه‌شى كرد، گوتى: پيلانى داگيركردنى كه‌ركووك زۆر پێش ريفراندۆم داڕێژرا بوو، به‌ڵام هيچ كات پێشبينيمان نه‌ده‌كرد، خيانه‌تمان لێبكرێت.
دواى راده‌ستكردنى شاره‌كه، ناوه‌نده ره‌سمى و ميليشياييه‌كانى عێراق ستايش و سوپاسى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و هێزه‌كانى يه‌كێتييان كرد كه شه‌ڕيان نه‌كردوو و بوونه چاوساغى سوپا و حه‌شد بۆ گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا.
داستانى پردێ
رۆژى 20ى ئۆكتۆبه‌ر، ميليشيا و سوپا به‌ره‌و شارۆچكه‌ى پردێ و بازگه‌ى شێراوه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر جوڵه‌يان پێكرا، به‌ڵام هێزى پێشمه‌رگه له پردێ به‌ره‌نگاريان بوونه‌وه و دواى سووتاندنى تانكێكى ئه‌برامزى ئه‌مه‌ريكى ميليشياكان ناچار به پاشه‌كشێ كران.
ورده‌كارييه‌كان له زارى په‌رله‌مانتارێكه‌وه
سه‌باره‌ت به ورده‌كارى خيانه‌ته‌كه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئێواره‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له ستۆديۆى كوردستان24 باسى رووداوه‌كانى كرد و گوتى: رۆژى 15ى ئۆكتۆبه‌ر، كه كۆبوونه‌وه كرا له دوكان و بافڵ به‌شدار ده‌بێت له‌گه‌ڵ دايكيدا و بۆ ئێواره‌ش دێنه كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ پاسدار و حه‌شد رێككه‌وتن ده‌كه‌ن و من ره‌شنووسى رێككه‌وتنه‌كه‌م لايه و هه‌ريه‌ك له ئاسۆ ئه‌ڵمانى، بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور ده‌ستنيشانكراوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌ت بن.
پلانه‌كه‌يان ئه‌وه بوو له رێگه‌ى تازه خورماتوو بن و له‌وێوه رێگه بۆ حه‌شد بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كه‌ى كۆسره‌ت و به‌شێك له ليواى يه‌ك چوونه ئه‌وێ، رێگه‌يان گۆڕى و له خه‌تى مريه‌م به‌گه‌وه ئه‌و هێزه‌يان هێنايه ژووره‌وه و پشتى له هێزه‌كه‌ى ئێمه كرد و وه‌ڵڵاهى هه‌تا ئه‌م به‌يانييه پێشمه‌رگه‌ى ئێمه شه‌ڕى ده‌كرد و حه‌شد شكابوو، به‌ڵام ئه‌وان خيانه‌تيان كرد و له رێى مه‌كته‌ب خاليده‌وه چوون كه‌يوانيان راده‌ست كردن و پشتى هێزه‌كه‌ى ئێمه‌يان گرت. هه‌تا ئه‌م به‌يانييه شه‌ڕ ده‌كرا، به‌ڵام كاتێك بينيان به ئاسانى حه‌شد له‌ناو كه‌ركووكه و دواجار له سه‌نگه‌رێكدا په‌يوه‌ندى به ئامر ليواى يه‌كه‌وه كراوه، جێگره‌كه‌ى ده‌ڵێت من هێزه‌كه‌م پاشه‌كشێ پێده‌كه‌ن و خيانه‌ته‌كه ئه‌وه‌يه پێشمه‌رگه‌ت كشاندووه‌ته‌وه و هێزى كاك كۆسره‌تيش قوربانى زۆرياندا و شه‌هيدى زۆرياندا و پێشمه‌رگه‌كانى ئێمه‌ش له ليواى يه‌ك شه‌ڕێكى سه‌ختيان كرد و هه‌تا فيشه‌كيان پێ بوو خۆيان راگرت و دواى ئه‌وه ناچار بوون بكشێنه‌وه. ئه‌مه‌ى كرا خيانه‌ت بوو. مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى و ئاڵا تاڵه‌بانى كه تێوه‌گلاوه به خيانه‌ت و ته‌نانه‌ت ئاماده‌نه‌بوو ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆيى بدات و سه‌رقاقڵه‌ى خيانه‌ته‌كه و به‌رنامه‌داڕێژه‌رى ئاڵا تاڵه‌بانى بوو. ئه‌گه‌ر ماڵى تاڵه‌بانى ئه‌وه‌يان نه‌كردبا، ئه‌وا ئێران پێيانى راگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر تا 48 كاتژمێر كه‌ركووكمان راده‌ست نه‌كه‌نه‌وه، سه‌رچاوه‌ى داهاتى يه‌كێتى كه ئاوديوكردنى نه‌وته وشك ده‌كه‌ين و ده‌روازه‌كان داده‌خه‌ين و ئه‌وانيش له پێناو پاره‌دا ئه‌و خيانه‌ته‌يان كرد.
به‌رپرسه باڵاكانى يه‌كێتى خۆيان دانيان پێداناوه
يه‌كێتييه‌كان خۆيان پێش هه‌موو كه‌س دركيان به‌وه كردبوو، كه باڵێكى حزبه‌كه‌يان خيانه‌تى كردووه. چونكه ئه‌و باڵه خيانه‌تكاره نه‌يانشاردووه‌ته‌وه كه خيانه‌تيان كردووه و له‌و باره‌يه‌وه رۆژى 18ى ئازارى ئه‌مساڵ، سه‌رۆكى كوتله‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاڵا تاڵه‌بانى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانى بۆ يه‌كپارچه‌يى عێراق، خيانه‌ت بێت، ئه‌وا؛ "شانازى به‌و خيانه‌ته‌يه‌وه ده‌كات و له‌سه‌ريشى به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاڵا تاڵه‌بانى، كه پێشتر ره‌چه‌ڵه‌كى خۆى و بنه‌ماڵه‌كه‌ى گه‌ڕاندبوويه‌وه بۆ سه‌ر هۆزى ئه‌سه‌دى شيعه، له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا، كه له سايته عێراقييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه تۆمه‌تبار كراوه به "خيانه‌ت" و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌وه خيانه‌ت بێت، شانازى پێوه‌ده‌كه‌م.
له ئاستى باڵادا به‌رپرسانى يه‌كێتى، ئۆباڵى سه‌رجه‌م رووداوه‌كانيان خستووه‌ته ئه‌ستۆى حزبه‌كه‌يان و له‌و باره‌يه‌وه رۆژى 18ى ئۆكتۆبه‌ر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ی زیاتر برینه‌كه به سوێ ده‌كات ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌سێكی لاده‌ر له ڕێبازی یه‌كێتی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌مان له‌م ڕووداوانه‌دا به مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی كاتی شه‌خسی ده‌بنه هاوكار و ده‌ستكێشی داگیركه‌ران و به‌م كاره قێزه‌ونه‌یان سه‌رشۆڕانه خۆیان ده‌خزێننه ناو لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كانی مێژووی گه‌له‌كه‌مانه‌وه . دڵسۆزان‌و غه‌مخۆرانی كوردایه‌تی ئێمه وه‌ك خۆمان به شاهیدی هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌ی هێزمان به‌سه‌ریدا شكا و له‌ده‌ستمانهات بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان و خاكی پیرۆزی كوردستان له كه‌ركوك و جێگاكانی تر و به ئامانجی له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌ستكه‌وته ستراتیژیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجاممان دا‌و درێغیمان نه‌كرد , به‌ڵام دیاره سه‌ره‌ڕای گه‌له‌كۆمه‌كێ ی ده‌وروبه‌ر , نابه‌رابه‌ری له هێز و دڕنده‌یی شێوازی له‌شكركێشیه‌كه له پاڵ ڕۆڵی ناجوامێرانه‌ی ده‌سته ڕه‌شه‌كانی ناوخۆ كه بوو به هۆكاری چۆڵكردنی به‌شێكی كاریگه‌ر له سه‌نگه‌ره‌كان و چۆڵكردنی پشتی هێزه‌كان به قازانجی دوژمن كارێكی وایكرد كه ئه‌مجاره‌ش ڕووداوه‌كان به قازانجی گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهێنانی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه كانمان نه‌شكێته‌وه و به‌شێكی گرنگ له ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانی گه‌لی كورد له‌ده‌ست بچێت . سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌گه‌رچی زیانه‌كان له‌ڕووی له‌ده‌ستدانی ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ئێستادا زۆر گه‌وره‌ن و ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی كه‌ركوك و دوز و هه‌موو زیانه گیانی و مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی تری گه‌له‌كه‌مان ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و كاڵفامانه‌ی ناو یه‌كێتی.
هه‌ر هه‌مان رۆژ مه‌لا به‌ختيار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له به‌ياننامه‌يه‌كدا به‌رپرسيارێتى ئه‌و تاوان و خيانه‌ته‌ى خسته ئه‌ستۆى باڵێكى حزبه‌كه‌ى و به هه‌رزه‌كار وه‌سفيكردبوون.
هه‌روه‌ها رۆژى 21ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ره‌ئى كوه‌يتى ئاشكرايكرد، ئێران و توركيا گڵۆپى سه‌وزيان بۆ سوپاى عێراق هه‌ڵكردبوو، بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌رپه‌رشتى تاران بێنه ناوچه‌كانمان.
جه‌عفه‌ر مسته‌فا: بافڵ خــــائــــينه
سه‌باره‌ت به بافڵ تاڵه‌بانى، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا نه‌يشارده‌وه، كه ناوبراو خيانه‌تى كردووه و گوتى: ئه‌و خائينه، كه‌سى له‌گه‌ڵ نييه تاقمێكى بچووك نه‌بێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، رۆژى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياندبوو، بەڕەبەیانیی ئەمڕۆ 16ـی 10ـی 2017 هێزەكانی حەشدی شەعبیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی بە فەرماندەیی ئیقبالپوور و بە هاوكاریی هێزەكانی عێراقی هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ سەر كەركووك و ناوچەكانی دەوروبەری كەركووك دەست پێكردووە. ئەو هێرشە بە ئاشكرا ڕاگەیاندنی شەڕە لەدژی گەلی كوردستان. ئەو پەلامارە كە لە لایەن حكوومەتی عێراقی و حەشد و هێزەكانی سەر بە قەرارگای قودسی سوپای پاسداران ئەنجام دراوە، تۆڵەسەندنەوەیە لە خەڵكی كوردستان كە داوای ئازادیان كردووە و تۆڵەیە لە خەڵكی سەربەرزی كەركووك كە هەڵوێستی مەردانەیان نواندووە. بە داخەوە هەندێ بەرپرسی یەكێتیش یارمەتیدەری ئەو پیلانگێڕییەی دژی گەلی كوردستان بوونە و خیانەتێكی گەورە و مێژوویییان لە كوردستان و ئەو شەهیدانە كردووە كە لەژێر ئاڵای یەكێتی گیانی خۆیان فیدای كوردستان كردووە. ئەم چەند بەرپرسە، هەندێ شوێنی هەستیاریان بە بێ شەڕ بۆ هێزەكانی حەشد و سوپای پاسدارانی ئێرانی چۆڵ كردووە و كاك كۆسرەتیان بە تەنیا جێ هێشتووە.
له ميدياى بيانييه‌وه
داگيركردنى كه‌ركووك بووه پرسێكى گرنگى ميدياى جيهانى. له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئيگۆر سوبوتين، له رۆژنامه‌ى رووسى ئيزڤيستيا وتارێكى له باره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى نه‌خشه‌ى سياسى له كه‌ركووك بڵاوكردبوويه و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و رووداوانه‌ى كه‌ركووك مه‌ترسى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى رووسيا له كوردستانى عێراق درووستكردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر كه‌ركووكدا سه‌پانده‌وه.
وا ده‌رده‌كه‌وێت دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه عێراقييه‌كان و زاڵبوونيان به‌سه‌ر كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ريدا به پشتيوانى و يارمه‌تى ئێران به سلبى بۆ ئه‌مريكا ته‌واو بێت به‌و پێيه‌ى ستراتيژى ئه‌مريكا هه‌وڵدانه بۆ به‌رگرتن له هه‌ژموونى ئێران. هه‌ربۆيه بێده‌نگ نابێت سه‌ره‌ڕاى په‌يوه‌ندييه به‌تينه‌كانى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌شدا.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، گۆڕانكارى و رووداوه‌كانى كه‌ركووك، ره‌نگه له‌و روانگه‌يه‌وه له سوودى ئه‌مريكا بن، كه به زيان بۆ پرۆژه‌كانى وزه‌ى رووسى ده‌شكێنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا نيگه‌رانى خۆى له باره‌ى ئه‌و هه‌واڵانه ده‌ربڕيوه كه باس له درووستبوونى توندوتيژى له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ن.
لايه‌نه كوردييه‌كان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، ميليشياكانى سوپاى پاساداران و حه‌شدى شه‌عبى شانبه‌شانى هێزه عێراقييه‌كان هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر كه‌ركووك و سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتييه‌كانيان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان كاردانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له باره‌ى رووداوه‌كانى كه‌ركووك زۆر لاواز بووه.
سه‌رۆكى به‌شى توێژينه‌وه له ململانێكانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له په‌يمانگه‌ى گه‌شه‌ى داهێنه‌رانه، ئه‌نتۆن مارداسۆڤ، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌مريكا هه‌ڵوێستێكى دوو رووانه‌ى هه‌بووه. كاتێك كورد راپرسى ئه‌نجامدا پشتيوانى له يه‌كپارچه‌ى عێراق ده‌كرد، له لايه‌كه‌وه و له لايه‌كى ديكه‌شه‌وه په‌يوه‌ندى جۆراو جۆرى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌يه.
پێشتر ريكس تيلرسۆن، به ناوى كۆمپانياى ئيكسۆن مۆبيله‌وه رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ هه‌رێم واژوو كردبوو. هه‌وڵى زۆريشيدا له پێناو سه‌ربه‌خۆبوونى له به‌غدا. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه بۆ نه‌بوونى ستراتيژێكى روونى ئه‌مريكا به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران. بۆيه ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراق رووده‌دات، شكانى شكۆى ئه‌مريكايه.
ئه‌و شاره‌زايه له‌و بڕوايه‌دايه گه‌وره كۆمپانياكانى رووسيا له‌وانه (غازپرۆم، رووسنه‌فت، لوك ئۆيل) گرێبه‌ستى گه‌وره‌يان له بوارى وزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان واژوو كردووه و له بوارى وه‌به‌رهێنانى وزه‌دا له پله‌ى يه‌كه‌م دێن و ئه‌و گرێبه‌ستانه له نێوان مۆسكۆ و هه‌ولێر واژوو كراوون، به بێ به‌شداريكردنى حكومه‌تى به‌غدا.
له لايه‌ن خۆيه‌وه گه‌وره توێژه‌رى سه‌نته‌رى كارنيگى له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست يه‌زيد سائغ، له‌و بڕوايه‌دايه، فراوانبوونى هه‌ژموونى ئێران كێشه‌يه‌كى نوێيه، چونكه له راستيدا ده‌توانين بڵێين ئێران پشتيوانى سه‌ره‌كى حه‌شده و كۆنترۆڵكردنى كه‌ركووكيش به بێ شه‌ڕێكى ئه‌وتۆ ناكۆكى نێوان پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانى خسته‌ڕوو، كه يه‌كێتى به په‌له له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپا و حه‌شد بۆ ناو كه‌ركووك.