هێرشكرایه سه‌ر ئارنۆڵد و ده‌ركه‌وت له راستیشدا پاڵه‌وانه
K24 - هه‌ولێر:
ئاڕنۆڵد شوارزنگه‌ر، 71 ساڵ، ئه‌كته‌ر و پاڵه‌وانی فیلم، شاره‌داری پێشووی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، له جۆهانسبێرگی پایته‌ختی ئه‌فریقای باشوور، هێرشی كرایه سه‌ر.
دوای هێرشه‌كه ئاڕنۆڵد جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی دڵنیا ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، هیچ شتێك نییه بۆی نیگه‌ران بن و گوتی: "من دڵخۆشم، ئه‌و گێله نه‌یتوانی سناپچاته‌كه‌م لێ تێكبدات".
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئاڕنۆڵد له هۆڵێكی داخراودا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك خه‌ریكی وێنه‌گرتنن به مۆبایل و له دواوه كه‌سێك دێت و خۆی هه‌ڵده‌دات و به هه‌ردوو قاچه‌كانی له پشتی ئاڕنۆڵد ده‌دات.
وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت، ئاڕنۆڵد له راستیشدا هه‌ر پاڵه‌وانه نه‌ك ته‌نها له فیلمه‌كان، ئه‌گه‌رچی كه‌مێك به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات، به‌ڵام ناكه‌وێت، دواتریش پاسه‌وانێكی هێرشكه‌ره‌كه ده‌گرێت.
ئه‌و پاڵه‌وانه ده‌شڵێت: "من وامزانی له‌گه‌ڵ قه‌ره‌باڵغی به‌ره‌و پێشه‌وه پاڵدرام، زۆرجار له ناو جه‌ماوه‌ر ئه‌وه رووده‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌كو ئێوه ڤیدیۆكه‌م بینی ئینجا زانیم لێمدراوه".
تا ئێستاش هۆكاری هێرشی ئه‌و گه‌نجه بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌كته‌ره دیار نییه.
And if you have to share the video (I get it), pick a blurry one without whatever he was yelling so he doesn’t get the spotlight.
— Arnold (@Schwarzenegger) May 18, 2019
By the way... block or charge? pic.twitter.com/TEmFRCZPEA
Thanks for your concerns, but there is nothing to worry about. I thought I was just jostled by the crowd, which happens a lot. I only realized I was kicked when I saw the video like all of you. I’m just glad the idiot didn’t interrupt my Snapchat.
— Arnold (@Schwarzenegger) May 18, 2019