ئه‌و پشیله‌ی 20 ساڵ شاره‌دار بوو گیانی له ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
ستابس حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی ئاو به تامی نهعنابوو له كووپی مارگریتا، له ساڵی 1997 وه شاره‌داری فه‌خریی شاری تالكیتنای ویلایه‌تی ئالاسكا بووه‌و ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ ژیاوه.
خاوه‌نی پشیله‌كه رایانگه‌یاندووه "رۆژی شه‌ممه رێككه‌وتی 22/7/2017 پشیله‌كه ژیانی له ده‌ستداوه"، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 20 ساڵ و 3 مانگ ژیاوه، ئه‌و رۆژه به به‌رده‌وام له باوه‌شماندا بووه‌و له ته‌نیشتییه‌وه بووین كه بۆ دواجارجێیهێشتوین".
شاره‌وانی تالكیتنا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 900 كه‌سێك ده‌بن، ئه‌و پشیله زه‌رده‌یان كردبووه شاره‌داری فه‌خری شاره‌كه‌یان، بۆ ئه‌و كاره‌یش ساڵی 1997 به په‌له واژۆیان كۆكردبووه. چونكه ستابس كه زۆر حه‌زی له خواردنه‌وه‌ی ئاو و نه‌عنا بووه له كووپی مارگریتا، بووه‌ته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی راكێشانی گه‌شتیار بۆیان، له كاتێكدا شاره‌داری راسته‌قینه‌ی ئاده‌میزادیان نه‌بووه.
ئه‌و كاته‌ی ههڵبژاردیش بۆ شاره‌دار كراوه، به‌شێكی خه‌ڵكه‌كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه هه‌موو كاندیده‌كان له مرۆڤه‌كان بن، بۆیه پشیله‌كه‌یان هه‌ڵبژاردووه له كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نها چه‌ند مانگێك بووه، هیچ كه‌سێكیش نه‌یتوانیوه له‌و زیاتر ده‌نگ بهێنێ، بۆیه وه‌ك شاره‌داری فه‌خری هه‌ڵبژێردراوه.
به‌ڵام ستابس توانی ببێته شاره‌دار و رۆژی 17/7/2017 بووه 20 ساڵی ته‌واو كه له‌و پۆسته‌دا مابووه‌وه.
ستابس له گرووپی پشیله‌ی "مانكس"ـی زیره‌ك بووه‌و قاچه‌كانی له ده‌سته‌كانی درێژترن و رووخساریان پرشنگدارتره.
شاره‌دار ستابس، جیاواز له پشیله‌كانی هاوره‌گه‌زی خۆی زۆربه‌ی كاته‌كانی ئه‌و 20 ساڵه‌ی شاره‌دار بووه، له دووكانی "ناكلیس" كه یه‌كێك له دووكانه‌كانی شارۆچكه‌كه‌یه سه‌رقاڵی خواردنه‌وه‌ی ئاو به تامی نه‌عنا بووه.
لۆری خاوه‌نی دووكانهكهیه و ده‌ڵێت " ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه ستابس هیچ باجێكی زیاده‌ی به‌سه‌ر دانیشتووانی شارۆچكه‌كه‌دا نهسهپاندووهو ده‌ستی له كاروباری بازرگانی وه‌رنه‌داوه، ئه‌و زۆر راستگۆ و دڵسۆز بووه".
ناوبانگی ئه‌و پشیله‌یه گه‌شتیاری زۆری بۆ ئه‌و شوێنه راكێشاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیبینن و له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش، هه‌زاران لایك و سه‌رسامی بۆ په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕدراوه.
شاره‌دار ستابس، ساڵی 2013 له هێرشی سه‌گێكیش ده‌رباز ببوو، به‌لام كاتێك سه‌گه‌كه هیرشی كردبووه سه‌ری، راپۆرتی ناراست له‌سه‌ر گیان له ده‌ستدانی بڵاوببووه‌وه.
به‌ڵام گیان له ده‌ستدانی سابس بۆ پشیله‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌مان خێزان بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی، تا وه‌ك شاره‌دار بچێته شوێنی پشیله زه‌رده به ته‌مه‌نه‌كه.
خێزانه‌كه‌ی ستابس كه‌وتوونه‌ته بانگه‌شه بۆی و ده‌ڵێن وه‌ك ستابس كاریگه‌ره و هه‌مان تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌وی تێدایه.