سوپاى عێراق: عه‌كاشات كۆنترۆڵ كرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق رزگاركردنى شارۆچكه‌ى عه‌كاشاتى نزيك سنوورى سوورياى راگه‌ياند.
له يه‌كه‌م رۆژى ده‌ستپێكردنى هه‌ڵمه‌تى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش له خۆرئاواى عێراق، ئه‌مڕۆ سوپا چووه ناو شارۆچكه‌ى عه‌كاشات.
شانه‌ى راگه‌ياندنى سه‌ربازى له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هێزه هاوبه‌شه‌كانى عێراق توانيان شارۆچكه‌ى عه‌كاشات و رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نزيكى عه‌كاشات كۆنترۆڵ بكه‌ن و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه بۆ كێوماڵكردنى ته‌واوى ناوچه‌كه.
وێڕاى به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌ته‌كانى سوپا بۆ سه‌ر داعش له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبارى خۆرئاواى عێراق به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك شارۆچكه و ناوچه‌ى نێوان سنوورى عێراق و سووريا له خۆرئاواى ئه‌نبار له ده‌ستى داعشدا ماوون.
فڕۆكه‌كانى عێراق هه‌زاران بڵاوكراوه‌يان له‌سه‌ر ناوچه‌كانى عه‌كاشات و راوه و قائيمى خۆرئاواى عێراق فڕێداوه‌ته خواره‌وه و هۆشداريان داوه له نزيككه‌وتنه‌وه‌يان له بنكه و باره‌گاى چه‌كدارانى داعش.
له‌و باره‌يه‌وه قائمقامى قه‌زاى ره‌تبه عيماد مه‌شعه‌ل رايگه‌ياند، به هۆى ئه‌وه‌ى عه‌كاشات ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى عێراق و سووريا رزگاركردنى شارۆچكه‌كه بايه‌خێكى ستراتيژى بۆ سه‌رخستنى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا هه‌يه.