كەشناسی پێشبینی بەفربارین دەكات

لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و پێشبینی دەكات لە ھەندێك ناوچە بەفر ببارێت.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشوھەوای ئەمڕۆ

لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری نمە باران و بەفربارین ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشوھەوای سبەی