زیاتر لە 50 عێراقی لە دەرەوەی وڵات تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عێراق ئاماری قوربانی و تووشبووانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگه‌یاند، كه دوو گیان له‌ده‌ستدان و زیاتر له 50 حاڵه‌تی تووشبوون ھەیە.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی بەوەكردووە، ره‌وه‌ندی عێراقی له ئوردن دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، حاڵه‌تێكی گیان له ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه له به‌ریتانیا و یه‌كێكی دیكه‌ش له نه‌رویج تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ 53 حاڵه‌تی تووشبوون، له به‌لجیكا 11، ئوردن 12، كه‌نه‌دا 6، ئیتاڵیا 6، ئه‌مەریكا 5، به‌ریتانیا 5، نه‌مسا 5، لوبنان 2 و حاڵه‌تێكیش له ئێران تۆماركراوه.