په‌يامه‌كانى هاوخه‌مى بۆ كۆچى دوايى دلۆڤان بارزانى

دلۆڤان ئيدريس بارزانى، برازاى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و براى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان رۆژی 2ی نیسانی 2018 كۆچى دواييكرد

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی 2ی نیسانی 2018، دلۆڤان ئيدريس بارزانى، برازاى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و براى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كۆچى دوايي كرد و به‌و هۆيه‌وه‌ لايه‌ن و كه‌سايه‌تييه‌ سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئايینييه‌كان پرسه‌نامه‌يان ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی كاته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ی كۆچكردوو، راگه‌يه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێيدا رايگه‌ياند، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 3/4/2018ـه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ  (سێشه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌، پێنجشه‌ممه‌) پرسه‌ی خوالێخۆشبوو، دلۆڤان ئیدریس بارزانی له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام (سه‌ڵاحه‌دین) به‌ڕیوه‌ ده‌چێت و رۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌و سێ رۆژه‌دا، به‌یانیان له‌ كاتژمێر 9:00 تا 12:00ـی نێوه‌ڕۆ و ئێوارانیش له‌ كاتژمێر 2:00 تا 5:00ى ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا هه‌واڵی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی به‌ فه‌رمی راگه‌یاند و له‌ په‌یامه‌كه‌يدا هاتبوو: "بە داخێكی زۆرەوە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی كوڕی ڕەحمەتی ئیدریس بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن. لە كاتێكدا كە ئەو هەواڵە خەمناكە ڕادەگەیێنم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت".

دلۆڤان ئیدریس بارزانی له‌ دایكبووی ساڵی 1966ـه‌ و له‌ ناوچه‌ی بارزان له‌ دایكبووه‌. هیچ پۆست و به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه ‌و له‌ بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه‌.

به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى و لايه‌نى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان برووسكه‌ى سه‌ره‌خۆشى و پرسه‌نامه‌يان ئاراسته‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى ژماره‌يه‌ك له‌و بروسكه‌ و پرسه‌نامانه‌يه‌.

 

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، دكتۆر فوئاد مه‌عسوم

برای به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی

به‌ داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی مه‌رگی ناوه‌ختی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازاتانمان پێگه‌یشت. بۆ ئه‌و خه‌مه‌تان له‌ناخه‌وه‌ به‌شداری خه‌متان ده‌كه‌ین، پرسه‌و ماته‌مینی قوڵتان پێشكه‌شده‌كه‌ین له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی كاك دلۆڤان به‌ به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شادبكات و سه‌بوری و ئۆقره‌ییتان پێببه‌خشێت و ئه‌وه‌ دوایین خه‌متان بێت.

إنا لله و إنا اليهِ راجِعون

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم

سه‌رۆك كۆمارى عێراق

 

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك كۆمار

برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی مه‌رگی ناواده‌ی كاك دلۆڤان بارزانی براتانمان بیست. بۆ ئه‌و خه‌مه‌ قورسه‌ له‌ناخه‌وه‌ به‌شداری خه‌متان ده‌كه‌ین، پرسه‌و ماته‌مینی قوڵتان پێشكه‌شده‌كه‌ین له‌ڕێی ئێوه‌شه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له‌ په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه‌ گیانی كاك دلۆڤان به‌ به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شادبكات و سه‌بوری و ئۆقره‌ییش به‌ئێوه‌ ببه‌خشێت و ئه‌وه‌ دوایین خه‌متان بێت.

إنا لله و إنا اليهِ راجِعون

دكتۆر فوئاد مه‌عسوم

 

پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى

بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی كرد.

ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: "له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم كرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه‌ دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت".

ماڵپەڕی حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: "لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى حەیدەر عه‌بادى كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ و پێشكه‌شكردنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مییان".

 

 

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ نێچیرڤان بارزان، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزیان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

"انا لله وانا الیه‌ راجعون"

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان

2018/4/2

 

 

پرسه‌نامه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا

سايتى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاويكرده‌وه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/4/2018 به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا ‌سەرەخۆشی لە‌‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوشئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ دوا كۆستيیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ و هاوخه‌مییان، سوپاسی چاوشئۆغڵوی کرد.

 

پرسه‌نامه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بۆ بەڕێز كاك مەسعود بارزانی

بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی

زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانیم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و بنەماڵەكەتان بێ و خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا اليه راجعون

براتان

كۆسرەت ڕەسول عەلی

 

پرسه‌نامه‌ى سه‌ڵاحه‌دين به‌هائه‌دين، ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان

بسم الله الرحمن الرحیم

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

به‌رێز / كاك نێچیرڤان بارزانی   

السلام علیكم ورحمه‌ الله  وبركاته‌

به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی كاك دلۆڤان برای به‌رێزتان ..

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ین و داواكارین له‌ خوای به‌خشنده‌ لێی خۆش بێت و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت ، ئاخری غه‌م بێت.

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ 

براتان

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان

2 / 4 /2018

 

په‌يامى سه‌ره‌خۆشى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان

بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانی..

بەڕێز جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی ..

بەڕێزان كاك بارز، كاك یوسف، كاك عەباس، كاك رەوان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی دڵتەزێن و كتوپڕی، كۆچی دوایی كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێزو بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم .

بەداخەوە، هەرچەندە ئاشنایی تەواومان نەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو كاك (دلۆڤان بارزانی)، بەڵام وەك ئەوەی لای هەمووان ئاشكرایە، كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی خۆشەویست و خەمخۆری میللەتەكەی بوو. هەمیشە رۆڵی ئاشتەوایی بینیوە لەئاست پرسە هەستیارەكاندا، ئەم خەسڵەتە جوانانەش ئاساییە لەخودی كاك دلۆڤان-دا كۆ ببێتەوە، چونكە ئەو كورٍِی شەهید ئیدریس بارزانی نەمرە، كە لەگەڵ باوكم، هەڤاڵ مام جەلال، دۆستایەتی وپەیوەندیەكی توندوتۆڵی نەتەوایەتییان هەبوو، هەروەك ئاشكراشە كە خوالێخۆشبوو، لە بنەماڵەیەكی خەباتگێڕی گەلەكەمان بوو، لەپێناو مافە رەواكانی قوربانیەكی زۆریان داوەو ئێستاش تەرمی خوالێخۆشبوو لەپاڵ هەزارەها شەهیدی بنەماڵەكەی بەخاك دەسپێردرێت.

لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێوەو كەسوكاری ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت.

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆك وەزیران

2ى نیسانی 2018

 

پرسه‌نامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى:

به‌رێز / كاك مه‌سعود بارزانى

به‌رێز/ كاك نێچیرڤان بارزانى

بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌

به‌داخ ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌، هه‌واڵى كۆچى كتوپڕى كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانى)یمان پێگه‌یشت،  به‌ناوى هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى جه‌نابتان‌ و ته‌واوى كه‌سوكارو ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.

خۆمان به‌ هاوبه‌شى خه‌م ‌و پرسه‌تان ده‌زانین. له‌یه‌زدانى مه‌زن داواكارین سه‌بوریتان بداته‌وه‌ و ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت‌ و رۆحى كۆچكردووش به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات. 

 مه‌كته‌بى سیاسى

یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

2/4/2018

  

ده‌قى پرسه‌نامه‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی كاكە دلۆڤانی كوڕی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان پێگەیشت كە بە نەخۆشییەكی لەناكاو گیانی سپارد. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسه‌ و سەرەخۆشی لە سەرۆكی هێژامان كاك مەسعود بارزانی  و هەڤاڵی به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی و خوشك و برایانی و تێكڕای ئەندامانی بەرێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و  تێكڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەكەین . لەدەستدانی كاكە دلۆڤانی جوانەمەرگ،  ئازاری لەیادنەچووی مەرگی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان بیردێنێتەوە و كۆستێكی ناوەخت و خەسارەتێكی گەورەیە.

كاكە دلۆڤان رۆڵەیەكی بە ئەمەكی بنەماڵەی تێكۆشەری بارزانی و خەباتكارێكی رێگای رزگاری كورد و كوردستان بوو، كە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف كرد و هاوكارێكی ماندونه‌ناس و به‌توانای رایكردنی ئه‌ركه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.

لە خودای گەورە تكاكارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بوری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، ئەمە دوا كۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و كارەساتدیدەیە بێت.

إنا لله و إنا اليهِ راجِعون

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

2ی4ی2018

 

پرسه‌نامه‌ى جۆن ۆولكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق

رێزدار سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان،

له بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان.

ناردنی ئه‌م نامه‌یه و هاوشێوه‌كانی نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌رزنرخاندنی ماندووبوونه‌كانی كۆچكردووه كه له‌پێناو گه‌لی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دا.

به بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵتانین له‌م كاته سه‌خته‌.

دڵسۆزتان

جۆن وولكس

باڵیۆزی به‌ریتانی له عێراق

 

په‌يامى مير ته‌حسين سه‌عيد، ميرى ئێزديان

له‌ پرسه‌ نامه‌يه‌كدا، مير ته‌حسين سه‌عيد ميرى ئێزديان سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران نێچيرڤان بارزانى و خێزانى خوالێخۆشبوو و هه‌موو گه‌لى كوردستان كردووه‌.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: خوالێخۆشبوو، يه‌كێك بوو له‌ كه‌سايه‌تييه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌ گه‌وره‌كانى كوردستان و رۆڵێكى فراوانى هه‌بوو له‌ به‌هێزكردن و گه‌شه‌كردنى په‌يوه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان و له‌ده‌ستدانى زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ هه‌مه‌موومان. 

 

پرسه‌نامه‌ى شێخ شامۆ، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى بنكه‌ى لالش

رێزداران فەخامەتا م.ب ،ن.ب

لە/بنکەیی لالش-شێخ شامۆ

ب داخەکا زۆر دژوار و مەرەقدار مە خەبەرێ کۆچا داویی یا کاک دلۆڤانێ ئەدریسێ بارزانی بهیست، ب ناڤێ خوە و تەڤایا جەماوەر و ئەندامێن بنگەهێ لالش ل هەمی دەڤەرێن ئێزدیا سەرەخۆشیێ ل جەنابێ وە دکەین و خوە بشریکێ خەما وە دزانین،

خودێ سەبرو هەدارێ بدە گشت مالبات و مللەتێ رەحمەتی و گیانێ وی ب رەحما خوە شاد بکە.

ئەو ل رێ و ئەم ل پێ

ئەم هەمی دێ زڤرن بۆ خودێ

شێخ شامۆ

سەرۆکێ دەستەیا بلندا بنگەهێ لالش

2/4/2018

 

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

برای به‌ڕێزمان جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاك نێچیروان بارزانی

خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ...

به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كۆچی دوایی جوانه‌مه‌رگ ( دلۆڤان ئیدریس بارزانی ) برای به‌ڕێزتانمان پێ گه‌یشت و هه‌واڵه‌كه‌ خه‌مباری كردین .

پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی ئێوه‌و كه‌س و كارتان و خانه‌واده‌ی بارزانی ده‌كه‌ین و دواكارین له‌یه‌زدانی مه‌زن گیانی ره‌حمه‌تی به‌به‌هه‌شتی پان و به‌رین شادبكات و ئارامی به‌ئێوه‌و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و دوا كۆست و ناخۆشیتان بێت.

ضياء بطرس صليوا

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ

2 ی نیسانی 2018

 

په‌یامێكی هاوخه‌می له‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه‌

بۆ به‌ڕێز / جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی

بۆ به‌ڕێز / رێزدار نێچیرڤان بارزانی

بابه‌ت / پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی

‎به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ هەواڵی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانیمان بیست، ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵته‌زێنه‌ ناخی هه‌موومانی هه‌ژاند و دڵگران و خەمباری كردین.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه‌ له‌رێكخستنی كۆمه‌ڵایه‌تی چین و توێژه‌كانی كوردستان، هاوكات گرنگی و بایه‌خێكی زۆری به‌ مێژووی گه‌لی كورد و كۆكردنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنی رووداوه‌ مێژووییه‌ شۆڕشگێڕییه‌كانی گه‌لی كوردستانی داوه‌و هه‌میشه‌ له‌ریزی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌یدا بووه‌.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ به‌ناوی سه‌رۆك و ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و له‌ رێزدار سه‌رۆك مسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و ته‌واوی ماڵباتی به‌ڕێز‌یان ده‌كه‌ین، لە خودای گه‌وره‌و دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو بە رەحمەت و میهرەبانی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی

2/4/2018

 

 

پرسه‌نامه‌ی غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

برای بەڕێزمان جەنابی كاك مەسعود بارزانی رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان براى بەڕێزمان جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى کوردستان

برای بەڕێزمان جەنابی كاك مەسعود بارزانی رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانى کوردستان براى بەڕێزمان جەنابى کاک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى کوردستان ساڵوێكی برایانەی گەرم .... بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی کاک (دلۆڤان ئیدریس بارزانى)یمان پێگەیشت, بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و, ئومێد دەكەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون.

برای دڵسۆزتان

غەفوور مەخمووری

سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

2/4/2018

 

ده‌قی پرسه‌نامه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران

"بەڕێز نێچیرڤان بارزانی

سەرۆک ‌وەزیرانی بەڕێزی هەرێمی کوردستانی عێراق

هەواڵی کۆچی دوایی لە ناکاوی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو دلۆڤان بارزانی بوو بە مایەی خه‌مباریمان، بە بۆنەی ئەم کۆستەوە، هاوخەمیی خۆم بە ئێوە و کەسو‌کاری خوالێخۆشبوو و هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنم و داوای رەحمەت بۆ خوالێشبوو و سەبر و پاداشی چاکەش، بۆ ئێوە دەکەم.

محمەد جواد زەریف

وەزیری درەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران"

 

پرسه‌ نامه‌ی عادل موراد، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

به‌ڕێز/ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کاک نێچیروان بارزانی

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی دلۆڤان ئیدریس بارزانی براتانمان پێگەیشت.

بەوبۆنە خەمناکەوە پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێ رادەگەیەنم، لەرێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزتان دەکەم، لە پەروەردگارى مەزنمان داوایە کۆچکردوو بە بەهەشتی به‌رین شادبکات و ئارامی به‌ئێوه‌و خانه‌واده‌که‌تان ببه‌خشێت.

إنا لله و إنا الیە راجعون

عادل مراد

2/4/2018