پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكانی دھۆك و نەینەوا دەست پێدەكات
K24 - دھۆك
ئه‌مڕۆ ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كان بۆ ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە لە هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نەینەوا ده‌ست پێده‌كات.
بە گوێرەی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 لە دھۆك: "بڕیاره ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بۆ ده‌نگه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و نەینەوا ده‌ست پێبكات".
پەیامنێرمان لە دھۆك روونیكردەوە: "پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان، له دوو ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ده‌چن و یه‌كێكیان لە هۆڵی کۆلێژی کشتۆکاڵی زانکۆی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئه‌و ناوه‌نده بێجگه له‌وه‌ی سندووقه‌كانی تایبه‌ت به شاری دهۆكی تێدایه، هه‌روه‌ها سندووقی ده‌نگی ئاواره‌كانی شاری مووسڵی تێدا هه‌ژمار ده‌كرێته‌وه. ناوه‌ندی دووه‌میش بۆ ده‌ستژمێری ده‌نگه‌كانی پارێزگای مووسڵ له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی لە نێو شاری مووسڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئەمە لەكاتێكدایە لە ھەفتەی رابردوودا، پڕۆسەی ھەژماركردنەوەی دەنگەكانی ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە لە پارێزگاكانی كەركووك و سلێمانی و ھەولێر بەڕێوەچوو.
لە 12/5/2018 ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای ھەڵبژاردنیش بەشێك لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان، ناڕازیبوونی خۆیان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەكە راگەیاند و ئەنجامەكانیان رەتكردەوە، لەسەر تۆماركردنی چەندین سكاڵا دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە بە دەست ھەژماربكرێنەوە، ھەر بۆیە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەكان لە 3/7/2018 دەستیپێكرد.
ھ.م