مه‌لا به‌ختيار: يه‌كێتى و پارتى به هاوبه‌شى و به يه‌ك كارنامه ده‌چنه به‌غدا
K24 – به‌غدا:
مه‌لا به‌ختيار، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان رايگه‌ياند، يه‌كێتى و پارتى ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شيان درووستكردووه و ئه‌م هه‌فته‌يه كارنامه‌يه‌ك ئاماده ده‌كات و مه‌كته‌بى سياسى هه‌ردوولاش له باره‌يه‌وه كۆده‌بنه‌وه.
دواى به‌شداريكردنى له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، مه‌لا به‌ختيار له لێدوانێكدا كه په‌يامنێرى كوردستان24 تێيدا ئاماده‌بوو، گوتى: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌موو لايه‌نه‌كان وه‌ك قۆناغێكى نوێ سه‌يرى عێراقيان ده‌كرد و باس له خۆپيشاندانه‌كانى باشوورى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دوازده‌ى ئايار خرانه‌ڕوو".
هه‌روه‌ها گوتى: "هێشتا نه زۆرينه‌ى شيعه و نه زۆرينه‌ى سوننه رێك نه‌كه‌وتوون و ته‌نيا كورد زۆرينه‌ى كورسييه‌كانى كه پارتى و يه‌كێتين هاوڕان".
روونيشيكرده‌وه، "شاندى يه‌كێتى و پارتى به‌يه‌كه‌وه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و پڕۆژه‌يه‌كى هاوبه‌شيان هه‌يه و له باره‌ى هه‌موو پرسه جێبايه‌خه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌يه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن".
مه‌لا به‌ختيار، ئه‌وه‌شى گوت: "تا ئێستا به يه‌ك مه‌ودا له به‌رامبه‌ر هه‌موو لايه‌نه‌كان وه‌ستاون و كاتێك سائيرون و فه‌تح له‌يه‌ك نزيك بوونه‌وه ئێمه به‌ياننامه‌مان ده‌ركرد و پێشوازيمان له سه‌رجه‌م شانده‌كان كردووه".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى يه‌كێتى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ليژنه‌يه‌كى هاوبه‌شى يه‌كێتى و پارتى هه‌يه و ئه‌و ليژنه‌يه كارنامه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌م هه‌فته‌يه ئاماده ده‌كات و هه‌ردوو مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى بۆ په‌سندكردنى ئه‌و كارنامه‌يه كۆده‌بنه‌وه".
ئ.ر