مهسعوود حهيدهر: گرووپێكى دياريكراو بە درۆ و دراو تەخوین و تەشھیرمان بۆ دەکەن
K24 – ههولێر:
ئهندامى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، مهسعوود حهيدهر، دواى دهستلهكاركێشانهوهى له فراكسيۆنى بزووتنهوهى گۆڕان، له روونكردنهوهيهكدا رايگهياند، گرووپێكى دياريكراو "ھەوڵی زەوتکردنی ئازادی ھەڵبژاردنی بێ لایەنیشمان دەدەن".
له روونكردنهوهكهدا كه وێنهيهكى بۆ كوردستان24 نێردراوه، مهسعوود حهيدهر رايگهياندووه، "لە چوار ساڵی رابردوو بێ بنەما زۆرترین جنێو تەشھیرو تەخوین ئاراستەمان کرا لەسەر ھەڵوێستە نیشتمانێکانمان و دوور لە ھەموو بەھاو ئاکارێک و لەلایەن گروپێکی دیارەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەم کە ئەمە مافێکی سەرەتایی ھەموو مرۆڤێکە، دیسان ھەمان گروپ بەھەمان ئاکار و بە درۆ و دراو تەخوین و تەشھیرمان بۆ دەکەن".
ههروهها نووسيويهتى: " دوای دەستلەکارکێشانەوەم بێلایەن دەمێنم، پەیوەندی بە ھیچ حزب و لایەنێکەوە ناکەم .
دهقى روونكردنهوهكه
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی..
هاونيشتيمانيانى بهڕێز
وکو چۆن لە چوار ساڵی رابردوو بێ بنەما زۆرترین جنێو تەشھیرو تەخوین ئاراستەمان کرا لەسەر ھەڵوێستە نیشتمانێکانمان و دوور لە ھەموو بەھاو ئاکارێک و لەلایەن گروپێکی دیارەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەم کە ئەمە مافێکی سەرەتایی ھەموو مرۆڤێکە، دیسان ھەمان گروپ بەھەمان ئاکار و بە درۆ و دراو تەخوین و تەشھیرمان بۆ دەکەن، تا ئەو رادەی ھەوڵی زەوتکردنی ئازادی ھەڵبژاردنی بێ لایەنیشمان ئەدەن. ھەم وەکو خانەوادە وەھەم لەسەر ئاستی کەسی ھەمیشە خەباتمان کردوە بۆ خاک و خەڵکی کوردستان و لەبەری حەق و گەل بووینەو دەبین و دوای دەستلەکارکێشانەوەم بێلایەن دەمێنم ، پەیوەندی بە ھیچ حزب و لایەنێکەوە ناکەم.
مسعود حیدر
ئەندام پەرلەمانی عێراق
17/4/2018
بغداد