ئەردۆغان ھەڕەشە دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆككۆماری توركیا رایدەگەیەنێت "ئامانجمانە لە منبجەوە تا سنووری عێراق خاكی سووریا پاك بكەینەوە"
لە میانی بەشداریكردنی لە 73یه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا ھەڕەشەی پاككردنەوەی سنوورەكانی لە پەكەكە و یەپەگە كرد و گوتی: "جەرابلوس و راعی-مان لە داعش پاککردەوە و عەفرینمان لە پەکەکە و پەیەدە و یەپەگە پاککردەوە و 4 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەمان کردە شوێنێکی پارێزراو کە بە ملیۆنان هاووڵاتی سووری بە ئاسوودەیی تێییدا ژیان دەگوزەرێنن. ئامانجمان ئەوەیە لە منبجەوە تاوەکو سنووری عێراق، خاکی سووریا لە تیرۆریستان پاک بکەینەوە".
ئەردۆغان بە ناڕاستەوخۆ باسی ھاوكارییەكانی ئەمەریكای بۆ یەپەگە كرد و رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تاكتیكدا به‌ده‌یان هه‌زار بارهه‌ڵگر و هه‌زاران فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگر تیرۆریستان پڕچه‌ك ده‌كه‌ن، بێگومان ئازاری ئه‌مه ده‌چێژن. ئەمڕۆ هەندێك لە وڵاتان بە مەبەست ئاژاوە دروست دەکەن. هیچ شتێك لەم جیهانە لەوە مەترسیدار تر نییە کە بەخشندەیی، ویژدان، دادگەری، راستی و هیوا لەدەست بدەیت".
ھەروەھا باسی لە پرسی پەنابەرانی سووریا لە وڵاتەكەی كرد‌و گوتی: "ئه‌و هاوكارییه‌ی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه 600 ملیۆن دۆلاره و ئه‌و بڕه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی كرداری راده‌ستی توركیای كردووه، ملیارێك و 700 ملیۆن یۆرۆیه. چاوەڕوانین پشتیوانی زیاتری تورکیا بکرێت کە بەری گرتووە لە لێشاوێکی زۆر گەورەی پەنابەران بۆ وڵاتانی جیهان بەتایبەتی بۆ وڵاتانی ئەورووپا".
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ