مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

راگەیەندراوێك بڵاودەكرێتەوە

K24 - ھەولێر

نووسینگەی راگەیاندنی جەبار یاوەر، ئەمینداریەتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەی مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و ھێزەكانی 70 و 80 و ئەو ھێزانە دابەش دەكرێت كە مووچەیان وەر نەگرتووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "پاش هەوڵو بەدواداچونی سات بەساتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ 16/1/2018، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی 80 و 70 و تەواوی ئەو هێزانەی کە تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە خەرج دەکرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە بەھۆی گۆڕانكاری لە مووچەی پێشمەرگە، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەشێك لە ھێزەكانی پێشمەرگە دواكەوتبوو.