گه‌ل و حكومه‌تى كه‌ته‌لۆنيا پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
گه‌ل و حكومه‌تى كه‌ته‌لۆنيا پشتيوانيان بۆ سه‌ربه‌خۆيى و دياركردنى چاره‌نووسى گه‌لى كوردستان له رێى ريفراندۆمه‌وه ده‌ربڕى.
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له يه‌كێتى ئه‌وروپا، دلاوه‌ر خاليد ئاژگه‌يى و شاندێكى ياوه‌رى بەشداریان کرد لە مەراسیمی رۆژی نەتەوه‌يی که‌ته‌لۆنیا کە تێیدا باڵیۆز و نوێنەری وڵاتان لە برۆکسلی پایتەختی به‌لژيكا بەشداریان تێدا کرد.
شانده‌كه له لايه‌ن ئاڵتا فاج باڵیۆزی کاتا‌لۆنیا پێشوازی لێ‌کرا و ناوبرا پشتگیری گەل و حکومەتی که‌ته‌لۆنیای بۆ گەلی کوردستان دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتنی ريفراندۆمى کوردستانى بۆ سەربەخۆیی خواست.
ئاماژەشى بەوە کرد، کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لە بڕیاری مافی چارەی خۆنوسینی گەلان بگرێت.
حکومەتی که‌ته‌لۆنیا بڕیاری داوە لە یەکی ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو ريفراندۆم بۆ سەربەخۆیی که‌ته‌لۆنیا ئەنجام بدات.