ڤیدیۆ.. كڵێسه‌یه‌كی دێرینی پاریس ئاگری گرت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پاریس، رایگه‌یاند، دێرینترین كڵێسه‌ی شاره‌كه ئاگری گرتووه و تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه، شاره‌وانی ناوچه‌كه، دانیشتوان و گه‌شتیارانی له نزیك شوێنی رووداوه‌كه دوور خستووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی پاریس، ئان هیدالگۆ، ئاگره‌كه‌ی به "ترسێنه‌ر" وه‌سفكردووه.
تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه.
مێژووی بنیاتنانی ئه‌و كڵێسه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 12ی زایینی. به ناوبانگترین كڵێسه‌ی ئه‌وروپا و جیهانه.
Notre Dame is on fire pic.twitter.com/sScEbhfaOa
— Gareth Baines (@DrGABaines) April 15, 2019
Hostia, que se está quemando #NotreDame #tweetserio pic.twitter.com/JxWLTaW8jX
— alex morales (@alexmorales_93) April 15, 2019