100 دۆلاره‌كه‌ی ده‌ستی موون و په‌نجه راوه‌شاندنه‌كه‌ی كیم و هۆكاری پێكه‌نینه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
راسته زۆر وێنه‌ی لوتكه مێژووییه‌كه‌ی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆكی كۆریای باكوور و باشوور له بیر ناكرێت، كه رۆژی 27/4/2018 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له هه‌موویان زیاتر ئه‌و وێنه‌یه كه هه‌ر دوو سه‌رۆكه‌كه پێده‌كه‌نن و كیم جۆنگ ئون په‌نجه‌یه‌كی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و موون جای ئینیش سه‌د دۆلارییه‌كی ئه‌مریك به ده‌سته‌وه‌یه پێده‌كه‌نێت.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌و 100 دۆلاره چییه به‌ده‌ست سه‌رۆكی كۆریای باشووره‌وه‌و بۆچی هه‌ڵیگرتووه؟.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی Hankyoreh كۆری، جادووگه‌رێك له كاتی نانی ئێواره له‌و كۆڕه‌دا بووه كه كیم جۆنگ ئون ته‌نها یه‌كجار بۆ جگه‌ره‌كێشان جێیهێشت و چووه ده‌ره‌وه و شه‌رابێكی زۆری تێدا نۆشرا. ئه‌وكاته جادووگه‌ره‌كه كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای دانیشتنه‌كه بگۆڕێت و هه‌مووان بخاته پێكه‌نین له‌ناو میوانه‌كاندا گه‌ڕاوه‌و داوای له یه‌كیك له ئاماده‌بووانی كۆریای باشوور كردووه، هه‌ندێك پاره‌ی بداتێ، ئه‌ویش دراوێكی كاغه‌زی له جۆری 50 هه‌زار "وون" داوه پێی كه نزیكه‌ی 50 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كات. جادووگه‌ره‌كه‌یش بردوویه‌تی و یه‌كسه‌ر "گۆڕیوویه‌تی بۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی" و دواجار داوویه‌تییه ده‌ستی موون جای ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ رۆژنامه‌نووسێك له‌و دانیشتنه‌دا ئاماده نه‌بووه‌و ته‌نها وێنه‌گره فه‌رمییه‌كانی به‌رپرسان له‌وێ بوون، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات رووداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه له زاری چه‌ند ئاماده‌بوویه‌كه‌وه پشتڕاست بكرێته‌وه. پارك چی وون، له پارتی ئاشتی دیموكراتی كۆریای باشوور گوتوویه‌تی: "یه‌كێكی كۆریای باشوور له‌و دانیشتنه‌دا پێكه‌نیوه‌و گوتوویه‌تی ئیتر پێویستمان به‌وه نییه له كۆریای باكووره‌وه كاڵا هاورده بكه‌ین. ده‌توانین به چه‌ند چركه‌یه‌ك پاره درووست بكه‌ین، بۆیه له‌وانه‌یه كیم جۆنگ ئون به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌وه زۆر پێكه‌نیبێت و په‌نجه‌ی راوه‌شاندبێت".
له‌وانه‌یشه به‌شێكی هۆكاری پێكه‌نینه‌كه جۆری ئه‌و شه‌راب و خواردنه‌وه كهولییانه بێت كه بۆ میوانه‌كان دانراوه. چونكه جۆری Moonbaesul كه جۆرێكی زۆر نایاب و تایبه‌تی خواردنه‌وه كهولییه‌كانه له كۆریای باشوور بۆ میوانه‌كان هێنرابوو كه رێژه‌ی كهول تێدا ده‌گاته 40%. هه‌روه‌ها جۆری Myunchun tu-gyun و به قسه‌ی ئاماده‌بووان كیم جۆنگ ئون به‌بوونی ئه‌و خواردنه‌وه كهولییانه خۆشحاڵ بووه‌و پێك له دوای پێك خواردوویه‌تییه‌وه.